گرنگترینمۆندیالی 2026

مەترسی لەسەر بەشداریكردنی ئەستێرەیەک لە مۆندیالی داهاتوو هەیە

Yariga App

یاریگا –

بارودۆخی فێلیكس ئێن مێخا، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نیگەرانییەكی زۆری لای هاندەران و ستافی تەكنیكی هەڵبژاردەكەی درووستكردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، بەشدارییكردنی ئێن مێخا لە یارییەكانی مۆندیالی داهاتوو مەترسی لەسەرە.

یولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا پێش یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر گانا دەربارەی دۆخی ئێن مێخا گوتی;

پێکانەکە هێندە سادە نییە، بێگومان مەترسی ئەوە هەیە کە نەتوانێت لە مۆندیالدا یاریی بکات، ئامادەنەبوونی ئەو زیانێکی زۆر گەورە دەبێت.

ئێن مێخا لە بەستەرەكانی ئەژنۆییدا تووشی پێكان بووە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەكانی مۆندیال لە كۆمەڵەی پێنجەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی كوراساو، كۆتدیڤوار و ئێكوادۆر دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button