ئەستێرەیەکی ناپۆلی ئۆفەرێکی گەورەی سعوودییەکان رەتدەکاتەوە

یاریگا –
سکۆت مەکتۆمینای بەفەرمی ئۆفەرێکی گەورە لە یانەیەکی سعوودی رەتدەکاتەوە و بڕیاری مانەوە لە ناپۆلی دەدات.
بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ناودار، نیکۆلۆ شێرای ئیتاڵی، یانەیەکی سعوودی ئۆفەری مووچەیەکی گەورەی پێشکەشکردووە تاوەکوو ئەستێرەی سکۆتلەندی، سکۆت مەکتۆمینای رازی بکات ئەوروپا جێبهێڵێت، بەڵام ناوەڕاستکارەکەی ناپۆلی بەخێرایی ئۆفەرەکەی ڕەتکردووەتەوە. ئامانجی سەرەکی یاریزانەکە مانەوە لە ئیتاڵیا و بەردەوامیدانە بە گەشتەکەی لەگەڵ ناپۆلی.
بەهۆی دڵسۆزی و وەفاداریی بەهێزی بۆ تیمەکە، کارگێڕی ناپۆلی ئێستا کار لەسەر پاداشتکردنی یاریزانەکە دەدات. یانە ئیتاڵییەکە لەگەڵ بریکارەکانی مەکتۆمینای دەستی بە گفتوگۆ کردووە تاوەکوو گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە ئۆفەرەکەی ناپۆلی بۆ پارێزگاریکردنە لە یاریزانەکە تاوەکوو 2030 لەگەڵ بژاردەی درێژکردەوەی بۆ 2031.
Behind The Scenes – A Saudi Club offered a huge salary to try convince Scott #McTominay, who rejected the bid. His priority is to stay at #Napoli. Talks in progress for the contract extension until 2030 + option for 2031. Napoli have already planning an increase in salary for him
— Nicolò Schira (@NicoSchira) March 29, 2026
ناپۆلی پلانی داناوە بەشێوەیەکی بەرچاو مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە بەرز بکاتەوە، تاوەکوو نیشانی بدات چەندێک بۆ پلانەکانی دهااتووی یانەکە گرنگە. هەروەها دەیەوێت بەهایەکی گەورە لە بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی زیاد بکات تاوەکوو بە هەموو شێوەیەک رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە بگرێت.
مەکتۆمینای ئەم وەرزە لەگەڵ ناپۆلی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان لە 36 یارییدا بەشداریی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و چوار گۆڵیشی دروستکردووە.



