ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی کۆڵ پاڵمەر ململانێی دوو گەورەی ئەوروپا دەکات
پاڵمەر لە چێڵسی بێهیوا دەبێت..

یاریگا –
کۆڵ پاڵمەر تا دێت زیاتر لە چێڵست بێهیوا دەبێت و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو بلوز جێبهێڵێت.
ماڵپەڕی سەن بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد ئامادەن گرێبەست لەگەڵ کۆڵ پاڵمەر واژۆ بکەن کە بەهاوی ئەو یاریزانە ئینگلیزیە 150 ملیۆن یۆرۆیە و خودی یاریزانەکەش دەیەوێت چێڵسی جێبهێڵێت.
پاڵمەر لە چێڵسی ئاسوودە نییە و لە گۆڕانکارییە تەکتیکییە بەردەوامەکانی یانەکە بێزاربووە و بەگوێرەی پێویست دەرفەتی یاریکردنی پێ نادرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە پاڵمەر بیری یاریکردن لەگەڵ نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی دەکات کە ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە.
Boyhood United fan Cole Palmer still hankering for a return to Manchester and missing Nicolas Jackson amid Chelsea’s struggles. #mufc’s priority positions remain midfield and left wing, though https://t.co/zhGdCTunlk
— Samuel Luckhurst (@samuelluckhurst) March 29, 2026
خێرایی و جووڵەکانی جاکسن تەواوکەری تواناکانی کۆڵ پاڵمەر بوون، بەهۆی لەیەک تێگەیشتنێکی زۆر لەنێوانیان بەیەکەوە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش دەکرد و پاڵمەر وەرزی رابردوو 18 گۆڵی کردوو 14 گۆڵی دروستکرد.
پاڵمەر لەم وەرزە بەدەست دابەزینی ئاستی دەناڵێنێت، چەند جارێکیش تووشی پێکانی سەخت بووە و لە بەشێکی یارییەکانی بلوز دابڕاوە.
شینپۆشەکانی لەندەن لەژێر سەرپەرشتی لیام رۆسۆنیۆر پلەی شەشەمی پرێمەرلیگیان گرتووە و مەترسییەکی گەورەیان لەسەرە نەتوانن سەربکەون بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
سەرنەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ گەورەترین زیان بە یانەکە دەگەیەنێت و رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی پاڵمەر ماڵئاوایی لەو یانە لەندەنییە بکات.
هاوکات مانچێستەر یونایتد کێبڕکێیەکی سەختی ریال مەدرید دەکات و تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە، پاڵمەریش پێشتر ئاشکرایکردووە، خەون بە پۆشینی درێسی شەیتانە سوورەکان دەبینێت.
خەونی منداڵی؛ کۆڵ پاڵمەر ئامادەیە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات



