ئیسپانیاگرنگترین

کارڤاخاڵ لە چاوەڕوانیدایە؛ داهاتووی کاپتنەکەی ریال مەدرید

ریال مەدرید کەی داهاتووی کارڤاخاڵ یەکلایی دەکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی دانی کارڤاخاڵ، کاپتنی یانەی ریال مەدرید کەوتووەتە دۆخێکی نادیار و یانەکە بڕیاری کۆتایی دواخستووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا کارگێڕیی ریال مەدرید هیچ قسەیەکی فەرمییان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کارڤاخاڵ نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی تەنیا سێ مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە. ئەمە ستراتیژێکی ناسراوی مێرێنگییە بۆ ئەو یاریزانانەی تەمەنیان سەروو 30 ساڵە؛ یانەکە لە هەفتەکانی کۆتایی وەرز بڕیار لەسەر داهاتوویان دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، چەندین یانە پەیوەندییان بە کارڤاخاڵەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانن پلانی چییە، بەڵام وەڵامی ئەو هەمیشە یەک شت بووە؛ چاوەڕێی ریال مەدرید دەکات و پێشەی رەها لای یاریزانەکە، ریال مەدریدە و نایەوێت گوێ لە هیچ ئۆفەرێکی دیکە بگرێت تاوەکوو لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆنەبێتەوە.

 کارڤاخاڵ لە رووی جەستەییەوە لە بارودۆخێکی باشدایە، بەڵام ئەو خولەکانەی یاریی دەکات بەو شێوەیە نین کە خۆی ئارەزووی دەکات. لە دوایین 12 یاریی لە لالیگا، لە 7 یارییاندا سەرەکی بووە.

کارڤاخاڵ لە ساڵی 2013 بە بەهای 6.5 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، توانیویەتی 27 نازناو بباتەوە، تاوەکوو ئێستا 446 یاریی بە درێسی یانەکە کردووە، 14 گۆڵی کردووە و 65 گۆڵیشی هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button