ئه‌مریکائینگلتەراسعوودیەگرنگترین

ئینتەر مەیامی یان نەسڕ؛ کاسێمێرۆ بریاریی کۆتایی لەسەر وێستگەی داهاتووی دەدات

لەنێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، کامیان هەڵدەبژێرێت؟

Yariga App

یاریگا –

وێستگەی داهاتووی کاسێمێرۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی، بەرەو قۆناخی یەکلاییکەرەوە دەچێت و یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی دەدات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کاسێمێرۆ بڕیاری داوە لە دوای مۆندیالی 2026 کۆتایی بە ژیانی وەرزشی لە ئەوروپا بهێنێت و روو لە خولی ئەمریکی بکات.

ململانێی دوو جەمسەرەکەی تۆپی پێ لەسەر ئەستێرە بەڕازیلییەکە

کاسێمێرۆ لەبەردەم دوو بژاردەی گەورەدا بوو؛ یەکەمیان، چوون بۆ یانەی نەسڕی سعوودی، کە ئۆفەرێکی دارایی خەیاڵییان پێشکەش کردبوو، تاوەکوو جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکەی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەکبگرنەوە، بەڵام کاسێمێرۆ بژاردەی دووەم هەڵدەبژێرێت؛ پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەر میامی و یارییکردن لە تەنیشت لیۆ مێسی.

بۆچی ئینتەر مەیامی؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، پارە هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی ناوەڕاستکارەکەی پێشووی ریال مەدرید نەبووە، بەڵکوو کاسێمێرۆ و خێزانەکەی دەیانەوێت لە شاری مەیامی بژین، تەنانەت یاریزانەکە لەم دواییانەدا خانووێکی لەو شارە کڕیوە. ئینتەر میامی کاسێمێرۆ وەک جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ سێرجیۆ بۆسکێس دەبینێت و دەیەوێت پڕۆژە وەرزشییەکەی پێ بەهێز بکات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان بە مووچەیەکی بەرزتر بۆ کاسێمێرۆ کردبوو، بەڵام یاریزانەکە لەسەر بڕیارەکەی سووربوو  کە پێشتر رایگەیاندبوو ئەم وەرزە دوایین وەرزی دەبێت لە ئۆڵد ترافۆرد. پێشبینی دەکرێت رێککەوتنی کۆتایی لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ بکرێت، بەڵام گواستنەوەکە بۆ دوای مۆندیالی 2026 دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button