ئیتاڵیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یوڤێنتوس شۆڕشێک لە یانەکە بەرپا دەکات؛ سەرجەم ناوەکان ئاشکرا دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

جووڵەکانی یوڤێنتوس لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە چۆن دەبیت، پلانی دووبارە گەڕانەوە بۆ بردنەوە دادەنێت و شۆڕش بەرپا دەکات.

یوڤێنتوس شۆڕشێکی بچووک بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەکات. بەگوێرەی راپۆرتەکانی تۆتۆ سپۆرت، خاڵی دەستپێک دوشان ڤلاهۆڤیچ دەبێت؛ سەرەتا گرێبەستی هێرشبەرە سڕبییەکە نوێدەکرێتەوە و دواتریش دەست بە جووڵەکانی دیکەی بازاڕی گواستنەوە دەکەن. بیانکۆنێری بەبێ ئەوەی 100% دڵنیابێت سەردەکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ، پلانەکانی وەرزی داهاتوو دادەنێت.

بەڕێوەبەرانی یانەکە لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی راهێنەر کار دەکەن و ئامانجیان 4-5 گرێبەستی دیاریکراوە. ئەوان تەنیا بەدوای لاوی خاوەن داهاتوو یان گرێبەستی هەرزاندا ناگەڕێن، بەڵکوو بەدوای یاریزانی کامڵی خاوەن کوالێتی و کەسایەتین کە بتوانن بەرگەی فشاری درێسی یوڤێنتوس بگرن.

بۆ پێگەی گۆڵپارێز، خەونی یانەکە ئالیسن بەیکەرە. ئەو بژاردەی دڵخوازی سپالێتییە بەهۆی ئەو کاتەی بەیەکەوە رۆما بوون، هەروەها یەکێکیشە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان. ئەمە گرێبەستێکی قورسە بەهۆی تێچووی گواستنەوەکەی، بەڵام بۆ پڕۆژەیەکی خاوەن تموح ئەستەم نییە.
لە هێڵی بەرگری، دوو ئامانجی سەرەکی هەن؛ مارکۆ سێنسی کە ماوەیەکی زۆر چاودێریی دەکەن، هەروەها ئانتۆنیۆ رودیگەر کە راستەوخۆ ئەزموون و سەرکردایەتی بە تیمەکە دەبەخشێت.

هەبوونی سپالیتی دەکرێت خاڵێکی گرنگ بێت بۆ راکێشانی ناوە گەورەکان. جارێکیان محەممەد سەڵاح گوتی “سپالێتی باشترین راهێنەرە هەمبووبێت”. ئەم کاریگەرییە دەکرێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا یارمەتیدەربێت. ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە بەنیازە مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، ئەگەرچی یانەکەی ئێستای خۆش دەوێت، بەڵام دەرگای بەڕووی ئەزموونی نوێ لە ئەوروپا دانەخستووە و دەکرێت شاری تۆرینۆ ببێتە وێستگەیەکی سەرنجڕاکێش.

هێڵی هێرشبردن سەرەنجی سەرەکییە. نوێکردنەوەی گرێبەستی دوشان ڤلاهۆڤیچ زۆر نزیکە؛ بەشێوەیەکی گشتی رێککەوتنەکە کۆتایی هاتووە و دەیەوێت بۆ ماوەی درێژ بمێنێتەوە. لە پاڵ ئەودا یوڤێنتوس ژمارە نۆیەکی دیکەی دەوێت. ناوی گەورەی نێو لیستەکە راندال کۆلۆ موانییە، یانەکە، راهێنەرەکە و یاریزانەکان هەموویان خۆشیان دەوێت. ئەو دەبێتە هاوبەشێکی نایاب بۆ ڤلاهۆڤیچ چونکە پەیوەندییەکی باشیان هەیە، لە رکابەرەوە بوونەتە هاوتیم و هاوکاریی یەکدی.

بابەتی زیاتر

Back to top button