بەهۆی دوورخستنهوهی نێیمار، مۆرینیۆ هێرش دهكاته سهر ئانچێلۆتی
بڕیارەکەی ئەنچێلۆتی مۆرینیۆشی تووڕە کر

یاریگا –
جوزێ مۆرینیۆ، راهێننهری یانەی بێنفیکای پورتوگالی، رەخنەی لە بڕیارەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری بەڕازیل گرت بۆ دوورخستنەوەی نێیمار داسیلڤا لە یارییە دۆستانەکانی ئەم دواییەی هەڵبژاردەکە.
رۆژنامەی دیاریۆ دۆ پێشی ئاشكرایكردووه، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پرسیاری کردووە دەربارەی هۆکاری بانگهێشتنەکردنی نێیمار بۆ ریزەکانی سامبا.
ئەنچێلۆتی پێشتر روونیکردبووەوە کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئامادەیی جەستەیی بووە نەک ئاستی تەکنیکی، جەختی کردەوە کە نێیمار هێشتا نەگەیشتووەتە 100٪ بۆ کێبڕکێ لە بەرزترین ئاستدا. هەروەها ئەگەری زیادکردنی ناوی بۆ لیستی کۆتایی مۆندیال دوورنەخستەوە.
🫵🏻👀José Mourinho sobre la decisión de Ancelotti de no convocar a Neymar a la selección 🇧🇷
🗣️“Imaginen que Portugal 🇵🇹 no convocara a Cristiano Ronaldo, o que Argentina no convocara a Lionel Messi. No se puede sacar a Neymar de la selección nacional a menos que haya un acuerdo… pic.twitter.com/A9sbMmhU7y
— KCH RADIO 90.9FM (@kchradio) March 27, 2026
مۆرینیۆ جەختی کردەوە کە نابێت نێیمار دووربخرێتەوە مەگەر لە حاڵەتێکدا کە رێککەوتنێکی دوولایەنە هەبێت، بڕیارەکەی بە جۆرێک لە بێڕێزی بەرامبەر یاریزانەکە وەسف کرد و دووپاتیکردەوە کە بڕیارێکی هەڵەیە.
مۆرینیۆ باسی ئهوهشی كردووه، نێیمار یاریزانێكی گرنگی ههڵبژاردهی بهرازیله و رۆل و كاریگهری دهبیت لهسهر متمانهی تیپهكه ئامادهنهبوونی ئەستێرەکەی سانتۆسی چواند بەوەی چی روودەدات ئەگەر ئەرژەنتین لیۆنێل مێسی پشتگوێ بخات یان پۆرتوگال کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووربخاتەوە.
سەرەڕای نەبوونی نێیمار هەر لە چەقی قسەوباسەکاندا بوو لە کاتی دۆڕانی بەڕازیل بە فەرەنسا هاندەرانی بەڕازیل ناوی ئەویان دەگوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی تیۆ هێرناندێز گۆڵی دووەمی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد، لە کاتێکدا هەندێک کاتی ئاستی تیپەکە بە فیکەی ناڕەزایەتی هاندهران بهرێوهدهچوو
بڕیارە راگەیاندنی لیستی کۆتایی بۆ مۆندیال لە 19ـی ئایاردا بێت، لە کاتێکدا نێیمار هەوڵ دەدات ریتمی یارییەکانی لەگەڵ سانتۆس بەدەست بهێنێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ناو بازنەی کێبڕکێکان.



