جەنگی سوور و شین لەسەر تۆنالی؛ دوو مانچێستەرەکە کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن
مان یونایتد چەند هەنگاوێک لەپێش مان سیتییە

یاریگا –
ناوی ساندرۆ تۆنالی، ئەستێرەی ئیتاڵی، بووەتە سەردێڕی گەرمی میدیاکان و دوو جەمسەرەکەی مانچێستەر کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا، یانەی مانچێستەر یونایتد تۆنالی خستووەتە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی لە مێرکاتۆی هاوینە هەوڵی گواستنەوەیان دەدات.
In cima alla lista dei desideri del Manchester United per rinforzare il centrocampo c’è Sandro Tonali.
Nelle prossime settimane si capirà la reale fattibilità dell’operazione.
Anche il Manchester City è molto attento alla situazione del calciatore italiano, valutato intorno… pic.twitter.com/49eCAnf2G1
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) March 29, 2026
سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە، شەیتانە سوورەکان بۆ رێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاست، بەدوای یاریزانێکی خاوەن ئەزموون و توانایەکی زۆردا دەگەڕێن، تۆنالی بە بژاردەی نموونەیی دەبینن. چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا هەنگاوە فەرمییەکان دەست پێ بکەن.
هەرچەندە مان یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە، بەڵام رکابەرە هاوشارییەکەی، مانچێستەر سیتی، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و پێپ گواردیۆلا سەرسامە بە تواناکانی یاریزانە ئیتاڵییەکە و دەیەوێت وەکوو بەشێک لە پلانی نوێکردنەوەی تیپەکەی، بیباتە ئیتیحاد.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەڕوو، هەر یانەیەک بیەوێت تۆناڵی بگوازێتەوە، دەبێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ تەرخان بکات.



