
یاریگا –
چێڵسی و لیڤەرپوول چاودێرییەکی وردی رۆجێرۆ نیاکۆسی، کاپتنی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی سویسرا و یانەی هێڤێرلێ لۆوفنی بەلجیکی دەکەن.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی و لیڤەرپوول بایەخ بە گواستنەوەی نیاکۆسی دەدەن و لە مێرکاتۆی هاوینە هەوڵی پەلکێشکردنی بەرگریکارە لاوەکە دەدەن.
🚨🆕 #OHLeuven
OH Leuven’s Swiss-Togolese CB Roggerio Nyakossi is attracting strong Premier League interest.👀 Liverpool & Chelsea → competing to sign him.
👀 Everton, West Ham, Fulham & Crystal Palace → monitoring. pic.twitter.com/lXlnMkq4m3
— Ekrem KONUR (@Ekremkonur) March 28, 2026
نیاکۆسی، بەرگریکاری یانەی هێڤێرلێ لۆوفنی بەلجیکی، تەمەنی 22 ساڵە.بەرگریکارە سویسڕییەکە تەنیا یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لە هاویندا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورە بکات. نیاکۆسی لە مێرکاتۆی زستانەدا چەندین گرێبەستیبۆ هاتبوو، بەڵام بڕیاریدا لە بەلجیکا بمێنێتەوە تاوەکوو یارمەتی یانەکەی بدات لە مەترسی دابەزین رزگاری ببێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، جگە لە چێڵسی و لیڤەرپوول، چەندین یانەی دیکەی پرێمەرلیگ، وەکوو ئێڤەرتۆن، وێستهام، فولهام و کریستاڵ پاڵاس چاویان لە بەرگریکارە باڵابەرزەکەیە. هەروەها یانەی مارسیلیای فەڕەنسی، ساڵی رابردوو نیاکۆسی بە یانە بەلجیکییەکە فرۆشت، مافی کڕینەوەی هەیە و دەیەوێت جارێکی دیکە بیگەڕێنێتەوە لیگ وەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەڕوو، لیڤەرپوول هەوڵی جیددی بۆ گواستنەوەی نیاکۆسی دەدات، چونکە یانەکە پێویستی بە بەرگریکاری نوێیە و ئیبراهیما کۆناتێ لەم هاوینە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێزیش لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت. هەروەها چێڵسی لەوەتەی ساڵی 2022ـەوە ستراتیژی کڕینی یاریزانانی خوار 25 ساڵ پەیڕەو دەکات و نیاکۆسی بە تەواوی لەگەڵ پلانی یانەکە دەگونجێت.



