ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە دڵەڕاوکێدایە؛ مەترسی لەسەر ڤینیسیۆس جونیۆر دروستدەبێت

بەڕازیل دەیەوێت یاریزانەکە یاریی بکات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر لە کەمپی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوورخراوەتەوە و ریال مەدرید ترسی هەیە ئەستێرەکەی تووشی پێکانێکی قورس ببێت.

ڤینیسیۆس لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر فەڕەنسا بەهۆی هەستکردن بە ئازار یاریگای بەجێهێشت. بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Globoesporte، رۆژی هەینی، ڤینی بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی نەکردووە، تەنیا لە هۆڵی وەرزشی مەشقەکانی کردووە و چارەسەری وەرگرتووە. هەرچەندە پشکنینە سەرەتاییەکان پێکانی مەترسیداریان بەدەرخستووە، بەڵام هێشتا گومانێکی زۆر لە بەشداریکردنی بەرامبەر کرواتیا هەیە کە بڕیارە بەرەبەیانی چوارشەممە بکرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کارگێڕیی ریال مەدرید لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردایە، پێیان وایە بەشداریکردنی ڤینی لە یارییەکی دۆستانەی بێبایەخدا، سەرکێشییەکی گەورەیە و مەترسی پێکانەکەی زیاد دەکات. ئەم دڵەڕاوکێیە لەدوای تووشبوونی رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا لە هەمان یارییەکەی فەڕەنسا، سەریهەڵداوە.

ریال مەدرید لە هەفتەکانی داهاتوودا رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی زۆر سەخت دەبێتەوە، لە یاری لووتکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن یاریی دەکات و لەدەستدانی ڤینیسیۆس لەم کاتەدا، دەبێتە گورزێکی کوشندە.

سەرچاوە بەڕازیلییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە کاتێکدا مەدرید دەیەوێت یاریزانەکە پشوو بدات، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل گەشبینە بەوەی ڤینی بە زوویی بگەڕێتەوە مەشقەکان و بۆ یارییەکەی بەرامبەر کرواتیا ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button