ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئابڕووچوون؛ ئوگارتی بەرامبەر ئینگلتەرا دوو کارتی زەردی وەردەگرێت و ناکرێتە دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

مانوێل ئوگارتی لە یارییەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا کە 1-1 یەکسانبوون دووجار کارتی زەردی پێدرا بەبێ ئەوەی بە کارتی سوور بکرێتەدەرەوە.

یاریزانە ئۆرۆگواییەکە بەرامبەر فاوڵێک لەسەر کۆڵ پاڵمەر لە خولەکی 71 کارتی زەردی پێدرا، 10 خولەک دواتر بەهۆی ناڕەزایەتی دوای گۆڵەکەی بێن وایت، جارێکی دیکە کارتی زەردی پێدرا. بەگوێرەی سکای سپۆرتس، دەبووایە کارتی سوور وەربگرێت، بەڵام سڤێن یابلۆنسکیی ئەڵمانی کارتی سووری بەکار نەهێنا.

لەبارەی رووداوەکەوە هاری ماگوایەری بەرگریکاری ئینگلتەرا گوتی:

پێم گوتراوە ئوگارتی دوو کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکراوەتەوە و کارتی یەکەم هەڵوەشێنراوەتەوە، کە ئەمە شتێکی نوێ بوو بۆ ئێمە. ئێستاش پێم گوتراوە یەکەم کارتی زەرد بۆ ئوگارتی لە راستیدا بۆ خۆسێ ماریا خیمینێز بوو. کەواتە لەبری دوو کارتی زەرد، ئوگارتی هیچ کارتێکی زەردی وەرنەگرت.


ئایان رایت، هێرشبەری پێشووی ئینگلتەرا لە ITV گوتی:

ئەوان شت دروست دەکەن و لەگەڵی دەڕۆن، وا رەفتار دەکەن وەکوو ئەوەی ئەوەی بەڕاستی روویدا نەمان بینیبێت. ئاڵەنگارییەکەی بەرامبەر پاڵمەر بەدڵنیاییەوە ئوگارتی بوو، پاشان وا دەرکەوت کە بەرامبەر ناڕەزایی دەربڕینیش وەریگرت.

دوای یارییەکەش تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئینگلتەرا لە ئاستی ناوبژیوان تووڕە بوو دوای ئەوە ڤار هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر لێدانە مەترسیدارەکەی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ لە فیل فۆدن نەبوو. پاشان لە دوایین خولەکەکان ڤار دەستوەردانی کرد تاوەکوو لێدانێکی سزا بۆ فاوڵێک لەلایەن بێن وایت بە ئۆرۆگوای ببەخشێت.

تۆخێل گوتی:

پێموانییە ناوبژیوان ئاستێکی باشی پێشکەش کردبێت. مشتومڕ هەبوو کە یاریزانێک لە یارییەکدا دوو کارتی زەردی وەرگرتووە بەڵام نەکراوەتە دەرەوە. رۆژێکی خراپ بوو بۆ ناوبژیوانەکە. پێناڵتییەکی زۆر سووک بوو، بێگومان بەرکەوتن هەبوو بەڵام زۆر ئاشکرایە هێرشبەرەکە هەوڵیدەدا چی بکات. سەرسام بووم بڕیاری ناوبژیوانیان پێچەوانە کردەوە لە کاتێکدا بە ئاشکرا بینی چی روویدا، لە راستیدا پێم وابوو ڤار کار ناکات.

لێدانەکەی فۆدن سەیر نەکرایەوە، ئەوەی مادوێکیش بە هەمان شێوە سەیر نەکرایەوە. پاشان لەناکاوێک بڕیاریاندا سەیری ئەمەیان بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button