ئیسپانیاگرنگترین

تیاگۆ پیتارچ: خەونم ئەوەیە یەكەم یاریی بۆ تیمی یەكەمی ئیسپانیا بكەم

لاوەکەی ریال مەدرید ئیسپانیا بەسەر مەغریب هەڵدەبژێرێت

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ پیتارچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید، بە فەرمی داهاتووی نێودەوڵەتی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب، بە شێوەیەکی فەرمی تیاگۆ رایگەیاند دەیەوێت تەنیا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی بکات.

تیاگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا فەرمییەکانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا، ئاشکرایکرد خەونی یاریکردنە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمە لە کاتێکدایە مەغریبییەکان هەوڵێکی زۆریاندا سوود لە رەچەڵەکی خێزانەکەی وەربگرن و یاریی بۆ هەڵبژاردەکەیان بکات.

خەونم ئەوەیە یەکەم یاری خۆم بۆ تیپی یەکەمی ئیسپانیابکەم و نازناوەکان بەدەستبهێنم.

یاسین بۆنۆ، گۆڵپارێزی پێشووی سێڤییا و ئێستای هیلال، یەکێک بوو لەو کەسانەی هەوڵیدا هاوشێوەی برایم دیاز، تیاگۆ بۆ یاریکردن لە ریزی هەڵبژاردەی مەغریب رازیبکەن. بۆنۆ پێشتر رایگەیاند، پێشوازییەکی گەورە لە تیاگۆ دەکەن.

ئێمە پێشوازییەکی گەورەی لێ دەکەین، تیاگۆ پیتارچ خێزانی لە مەغریب و ئیسپانیا هەیە، بەڵام با ئەوە بکات کە دڵی دەیەوێت.

تیاگۆ جەختی لەوە کردەوە کە نایەوێت وەکوو ئەستێرە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵکوو تەنیا دەیەوێت یاریزانێکی ئاسایی بێت و هاوکارێکی باشی هاوڕێکانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button