ئینگلتەرامۆندیالی 2026

دەیڤد بێکهام لەسەر بانگێشتنەکردنی ئالێکساندەر ئارنۆڵد بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا دێتە دەنگ

بەرگری لە ترێنت دەکات و بە رۆبێرتۆ کارلۆس بەراوردی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد بێکهام، ئەفسانەی ئینگلیزی سەرسامی خۆی لە بڕیاری بانگێشتنەکردنی ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەو لە جێگای تۆماس تۆخێل بووایە بێ دوودڵی بەرگریکارەکەی ریال مەدریدی بانگێشت دەکرد.

تۆماس توخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ناوی ئارنۆڵدی لە لیستی 35 یاریزانی هەڵبژاردەکە بۆ یارییە دۆستانەکانی ئەم دواییە تۆمار نەکرد.

ئارنۆڵد لە هاوینی رابردوو دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول رووی لە ریال مەدرید کرد، هەمیشە رەخنەی ئەوەی لێ دەگیرێت لە بەرگرییدا لاوازە، بەڵام بێکهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی تۆک سپۆرت، رایدەگەیەنێت هەواداری یاریزانەکەیە و پاڵپشتی لێ دەکات.

من هەوادارێکی سەرسەختی ترێنتم. زۆر دەبیستم دەڵێن توانا بەرگرییەکەی وەکوو هێرشبەری نییە، بەڵام هەندێک جار دەبێت ئەوە قبووڵبکەیت. رۆبێرتۆ کارلۆسیش بەرگریکارێکی زۆر لێهاتوو بوو، بەڵام لە هێرشبەریشدا بێوێنە بوو، ئێمە دەبوو لە رووی بەرگرییەوە یارمەتی بدەین و شوێنەکەی بۆ پڕبکەینەوە.

تۆماس توخێل لە یارییەکەی شەوی هەینی بەرامبەر ئۆرۆگوای ڤالێنتینۆ لیڤرامێنتۆ، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتدی وەکوو بەرگریکاری لای ڕاست بەکارهێنا، بەڵام جەختی لەوە کردەوە هێشتا دەرگا بە رووی ئارنۆڵد دانەخراوە.

وێنەیەکی روونم لایە کە ئارنۆڵد دەتوانێت چی بە تیپەکەمان ببەخشێت، بەڵام شێوازی یاریکردنی ئێستای ئێمە لەگەڵ خاڵە بەهێزەکانی ئەودا ناگونجێت، ئەوەش هەڵەی ئەو نییە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ ئارنۆڵد تاوەکوو ئاستی خۆی بسەلمێنێت و لە مۆندیالی 2026 بۆ پێکهاتەی سێ شێرەکە بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button