ئه‌وروپاگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدرید لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا نزیک دەبێتەوە

چەندین یانەی ئەوروپا خوازیارن گرێبەستی لەگەڵدا بکەن

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلۆ، هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ غەرافی قەتەڕی کۆتایی دێت و چەند یانەیەکی ئەوروپا بایەخ بە گواستنەوەی دەدەن.

ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی خۆسێلۆی تەمەن 35 ساڵ لەگەڵ یانەی غەراف لە کۆتایی وەرز بەسەردەچێت و نوێ ناکرێتەوە.

یاریزانێکی ئازاد و ئەزموونێکی نوێ

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، خۆسێلۆ لە کۆتایی وەرز دەبێتە یاریزانێکی ئازاد، ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوەی ئاستەنگییەکی نوێ لە کاروانی وەرزشیدا. هێرشبەرە ئەزمووندارە ئیسپانییەکە، لە وەرزی 2023/ 2024، رۆلێکی گەورەی لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ گێڕا و ناوی خۆی لە مێژووی ریال مەدریددا نووسییەوە. ئێستا چەندین بژاردەی گەورەی لەبەردەستە.

گەڕانەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا؟

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چەندین یانەی ئەوروپی لە ئێستاوە دەستیان بە جووڵەکانیان کردووە و ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی پێشووی مێرێنگی دەربڕیوە. چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا، خۆسێلو بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی بدات؛ دەگەڕێتەوە لالیگا یاخود ئەزموونێکی دیکە لە ئەوروپا تاقیدەکاتەوە.

خۆسێلۆ بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن بە درێسی ریال مەدرید 51 یاریی کرد، توانی 19 گۆڵ بکات و سێ گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات، دواتر بە بڕی ملیۆنێک یۆرۆ پەیوەندی بە غەراف کرد، لەگەڵ یانە قەتەڕییەکە لە 57 یارییدا، 27 گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button