
یاریگا –
یانەی تۆتنهام بیر لە هێنانی شۆن دایچ دەکاتەوە تاوەکوو یانەکە لە مەترسی دابەزین رزگار بکات.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، لەبەرئەوەی بژاردەی یەکەمی تۆتنهام، رۆبێرتۆ دی زێربی، سوورە لەسەر ئەوەی تەنیا لە کۆتایی وەرزدا پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، بەرپرسانی یانەکە بیر لەوە دەکەنەوە بۆ ئەو حەوت یارییەی ماوە، شۆن دایچ بکەنە راهێنەری کاتی.
🚨 EXCLUSIVE: Tottenham Hotspur will consider turning to Sean Dyche to rescue the club from relegation if first choice Roberto De Zerbi continues to insist that he will only take the job at the end of the season.@SamWallaceTel and @Matt_Law_DT report 👇https://t.co/iVh9nNK0KO pic.twitter.com/tRRng6MoIt
— Telegraph Football (@TeleFootball) March 27, 2026
قەیرانی راهێنەر لە تۆتێنهام
بەرپرسانی تۆتنهام خەریکی تاوتوێکردنی چەند بژاردەیەکن بۆ جێگرتنەوەی ئیگۆر تودۆر، ئەو راهێنەرە کاتییەی کە لە شەش یاریی رابردووی پرێمەرلیگ، تەنیا یەک خاڵی بەدەستهێناوە. بارودۆخی تودۆر بەهۆی کۆچی دوایی باوکی لەم هەفتەیەدا خراپتر بووە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو رۆژی دووشەممە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی بدرێت.
تۆتنهام پێش یاری داهاتووی بەرامبەر سەندرلاند لە 12ـی نیسان، رەنگە بکەوێتە ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ، ئەمەش بەگوێرەی ئەنجامی یارییەکانی وێستهام یونایتد و وۆڵڤز.
کێشەی دی زێربی و بژاردەی دایچ
رۆبێرتۆ دی زێربی، مانگی رابردوو یانەی مارسیلیای جێهێشت، بژاردەی یەکەمی بەرپرسانی سپێرسە. بەڵام کێشەکە ئەوەیە دی زێربی نایەوێت لەم کاتەدا کە یانەکە لە قەیراندایە پۆستەکە وەربگرێت؛ تەنیا لە هاویندا ئەگەر یانەکە لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە و لە وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت.
لێرەدا ناوی شۆن دایچ دێتە پێشەوە، چونکە پسپۆڕییەکی تەواوی لە رزگارکردنی یانەکان لە دابەزین هەیە، وەکوو چۆن پێشتر دوو جار لەگەڵ ئێڤەرتن ئەو کارەی کردووە. دایچ لە 12ـی شوبات لە نۆتێنگھام فۆرێست دوورخرایەوە.
تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی 17ـی ریزبەندی دێت، تەنیا حەوت یاریی لەم وەرزەی خولەکە ماوە و مەترسی دابەزینی لەسەرە.



