ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دەست لە کارەکانم وەرمەدە؛ راهێنەری هەنگاریا وەڵامێکی توندی ئارنە سڵۆت دەداتەوە

بەهۆی سۆبۆسلای، مارکۆ رۆسی وەڵامی سڵۆت دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ رۆسی، راهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا، هێرشی توند دەکاتە سەر ئارنە سڵۆت، دوای ئەوەی ناوبراو داوای کرد ئەستێرەکانی یانەکەی، لە نێویاندا دۆمینیک سۆبۆسلای، لە کاتی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا پشوویان پێبدرێت.

سڵۆت داوای لە راهێنەرانی هەڵبژاردەکان کردبوو یاریزانەکانی لیڤەرپوول بپارێزن، چونکە لە ماندوێتی زۆریان نیگەران بوو. سۆبۆسلای لەم وەرزەدا وەک باشترین یاریزانی لیڤەرپوول دەبینرێت، توانیویەتی 12 گۆڵ و 8 ئەسیست بکات. یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەم وەرزەدا 43 یاریی لەگەڵ رێدز کردووە، تەنانەت بەهۆی پێکانی یاریزانانی هێڵی بەرگریی لیڤەرپوولەوە، ناچار بووە وەکوو بەرگریکاری لای راستیش یاریه بکات و تەنیا ڤێرجیل ڤان دایک، بەشداریی لەو زیاتر یاریی کردووە.

رۆسی ئاماژەی بەوە کرد سڵۆت سۆبۆسلای لە هێڵی بەرگریدا بەکارهێناوە و رەتیکردەوە داواکارییەکەی بۆ پشوودانی ئەو ئەستێرەیە جێبەجێبکات، جەختیشی کردەوە کە هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یانە لەپێشترە.

قسەم لەگەڵ سڵۆت نەکردووە، هەرگیزیش دەستتێوەردانم لە کارەکانیدا نەکردووە؛ کەی و چۆن یاریی بە دۆمینیک دەکات، چاوەڕێدەکەم ئەویش وەکوو من دەستتێوەردان نەکات.

تەنیا من بڕیار لەسەر ئەو بابەتە نادەم، ناچار نیم یاریی بە هیچ کەسێک بکەم، ئەگەر دۆمینیک خۆی بڵێ حەز دەکەم پشوو بدەم، بێگومان رێگەی پێدەدەم. بەڵام دەزانین ئەو کاپتنی ئەم هەڵبژاردەیەیە و پۆشینی درێسی نیشتمانی بۆ ئەو لە پێشینەیە.

جگە لە هەنگاریا، بۆستیان سیزار، راهێنەری سلۆڤینیاش، هۆشدارییەکی هاوشێوەی بە مانچێستەر یونایتد دا و رایگەیاند کە رێگە نادات فشار بخەنە سەری بۆ یاریپێکردنی بێنیامین شیشکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button