
یاریگا –
لەدوای راگەیاندنی ماڵئاوایی محەمەد سەڵاح، لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی پێگەی یاریزانەکە چڕکردووەتەوە و یۆرگن کڵۆپ پێشنیازێک بۆ بەرپرسانی یانەکە دەکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کلۆپ داوای لە لیڤەرپوول کردووە گرێبەست لەگەڵ یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ بکەن و بیکەنە جێگرەوەی محەمەد سەڵاح.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول بۆ جێگرتنەوەی ئەفسانەکەیان، بەدوای دوو یاریزانی هێرشبەردا دەگەڕێت و کلۆپ هانی یانەکەی داوە گرێبەست لەگەڵ دیۆماندێ بکەن، بەڵام نرخی یاریزانەکە دەگاتە نزیکەی 87 ملیۆن پاوەند و تەنیا رێدزیش نییە کە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

دیۆماندێ لەم وەرزەدا لە 26 یاریی بۆندسلیگا، 10 گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵیشی دروستکردووە،
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، یانەی لایپزیگ دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش دیۆماندێ بهێڵێتەوە، بەڵام ئاگادارن کە ئەو کارە زۆر قورس دەبێت، بەتایبەتی ئەگەرچامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. ئێستا لایپزیگ تەنیا بە جیاوازی گۆڵ لە کۆتا پلەی گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکەدان.
لایپزیگ هیوادارە ئەگەر یاریزانەکە بفرۆشن، ببێتە گرانترین فرۆشتن لە مێژووی یانەکەدا. ئێستا یۆشکۆ ڤاردیۆل خاوەنی ئەو ریکۆردەیە کە لە ساڵی 2023 بە 78 ملیۆن پاوەند رووی کردە مانچێستەر سیتی.



