ئێڤەرتن گرێبەستی دەیڤس مۆیس نوێدەکاتەوە
پلان بۆ پڕۆژەیەکی درێژخایەن دادەڕێژن

یاریگا –
ئێڤەرتن لە کارەکانی دەیڤد مۆییس، راهێنەری یانەکەی رازییە و بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پاداشتی دەکات.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی دەیڤد مۆیس، راهێنەری یانەکەی نوێبکاتەوە.
مۆیس لە مانگی یەکی 2025 بە گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی گەڕایەوە تۆفیس و لە شوێی شۆن دایش دەستبەکاربوو، کە ئەوکات یانەکە یەک خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوور بوو.
بەڵام راهێنەرە سکۆتلەندییەکە تیمەکەی کردووەتە رکابەرێکی بەهێز بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان، ئێستا بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ پلەی گەشتەمیان گرتووە و تەنیا 3 خاڵ لە گەیشتن بە پلەی پێنجەم و سەرکەوتن بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دوورن.
خاوەنەکانی ئێڤەرتن سەرەتا بڕیاریاندابوو مۆیس تەنیا بە شێوەیەکی کاتی بکەنە راهێنەری یانەکە، بەڵام ئێستا بۆچوونیان گۆڕاوە و بڕوایان وایە ئەو راهێنەرە 62 ساڵانییە دەتوانێت سەرپەرشتی پڕۆژەیەکی درێژخایەنی تۆفیس بکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەرچەندە تاوەکوو کۆتایی وەرز گفتوگۆ لەسەر گرێبەستەکە ناکرێت، بەڵام ئێڤەرتن متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە گرێبەستەکەی مۆسی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، گرێبەستە نوێیەکەی مۆیس دەسەڵاتی زیاتری پێدەبەخشێت لە پڕۆسەی گواستنەوەی یاریزاناندا، چونکە لەناو یانەکەدا درک بەوە کراوە کە ئەو باشتر دەتوانێت لەگەڵ یاریزانە بەئەزموونەکاندا کار بکات نەک یاریزانە لاوەکان.



