ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا: ئایا هەولێر سێ خاڵەکەی یاریی نه‌فتی میسان وەردەگرێت؟

یاریگا راستیی پێنجەم کارتی عەلی لەتیف ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

لە دوێنێوە دەنگۆیەکی زۆر لە ناوەندە وەرزشییەکان و سۆشیاڵ میدیادا بڵاو بووەتەوە، کە باس لەوە دەکەن یانەی هەولێر دەتوانێت سێ خاڵی یارییەکەی بەرامبەر نەفتی میسان بەدەستبهێنێت کە بە یەکسانبوون کۆتایی هات، بەهۆی ئەوەی گوایە یاریزان عەلی لەتیف پێنج کارتی زەردی هەبووە و بەشدارییەکەی نایاسایی بووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ دەرخستنی راستییەکان، بەدواداچوونێکی وردی بۆ کارتی زەردی یاریزانەکە کرد و ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە:

گرێکوێرەی یارییەکەی زەوڕا و هەڵەی ده‌رهێنه‌ری یارییه‌كه‌

سەرچاوەی هەموو گومانەکان بۆ یاریی نێوان زەوڕا و نەفتی میسان لە گەڕی 11ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەگەڕێتەوە. لە خولەکی (45+2)ـی ئەو یارییەدا، هەردوو یاریزان عەلی لەتیف و محەمەد سەلام لە تەنیشت یەک وەستابوون. لەو کاتەدا محەمەد سەلام فاوڵێکی لەسەر ئیبراهیما تۆمیوای یاریزانی زەوڕا کرد و ناوبژیوان کارتی زەردی بۆ محەمەد سەلام بەرزکردەوە، بەڵام دەرهێنەری یارییەکە لە پەخشی راستەوخۆدا بە هەڵە ناوی عەلی لەتیفی وەک وەرگری کارتەکە لەسەر شاشە نووسی.

لیستی فەرمیی ناوبژیوان چی دەڵێت؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا دوای گەڕانەوە بۆ ڤیدیۆی رووداوەکە و پشتبەستن بە لیستی سزاکانی ناوبژیوان، بۆی دەرکەوت کە ئەو کارتە بۆ عەلی لەتیف هەژمار نەکراوە، بەڵکو بۆ محەمەد سەلام بووە. عەلی لەتیف لە تەواوی ئەم وەرزەدا تەنیا چوار کارتی زەردی هەیە کە بەرامبەر یانەکانی (نەجەف،مینا، گەرمە، کەرخ) وەریگرتوون.

له‌ ئه‌پڵكه‌یشنی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا سات به‌ سات رووداوه‌كانی نێو یاریگا ئاماژه‌ی پێده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لیستی ناوبژیوانان كارته‌ زه‌رده‌كه‌ به‌ ناوی محه‌مه‌د سه‌لام نووسرا، له‌ ئه‌پڵكه‌یشنی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا كه‌ بووته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ وه‌رزشوانان و یانه‌كان پشت به‌ ڤیدیۆ و دیمه‌نه‌كانی تۆری وه‌رزشی یاریگا ده‌به‌ستن هه‌مان شت نووسراوه‌.

ئەنجامی بەدواداچوونەکە

بەپێی ئەم زانیارییە پشتڕاستکراوانە، بەشداریی عەلی لەتیف لە یارییەکەی بەرامبەر هەولێر تەواو یاسایی بووە و یاریزانەکە پێنج کارتی زەردی نییە تاوەکو رێگری لێبکرێت. بۆیە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی یانەی هەولێر سکاڵا تۆمار بکات یان سێ خاڵی یارییەکە وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button