ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بەرگریکارێکی ریال مەدرید هەنگاو بەرەو پرێمەرلیگ دەنێت

30 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرگریکارە لاوەکەی مێرێنگی

Yariga App

یاریگا –

راوول ئاسێنسیۆ، بەرگریکاری لاوی یانەی ریال مەدرید، دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا وێستگەی یاریکردنی بگۆڕێت.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کەمی خولەکەکانی یاریکردن لەژێر دەستی ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید،  ئاسێنسیۆی 23 ساڵان، بەجیددی بیر لە جێهێشتنی بێرنابیۆ دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانەی ئێڤەرتن، کە لەژێر سەرپەرشتی دەیڤد مۆیس وەرزێکی مێژوویی لە خولی ئینگلیزی بەڕێدەکات، بۆ گواستنەوەی ئاسێنسیۆ هاتووەتە سەرهێڵ و بایەخ بە یاریزانەکە دەدات. مۆیس دەیەوێت هێڵی بەرگری یانەکەی کە ئێستا چەندین یاریزانی بەتەمەنی تێدایە، نوێ بکاتەوە و سەرسامە بە توانای ئاسێنسیۆ لە دابەشکردنی تۆپ و هێزە جەستەییەکەی، کە تەواو لەگەڵ شێوازی یاریی پرێمەرلیگ دەگونجێت.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئەوەشی خستووەڕوو، هەرچەندە گرێبەستی ئاسێنسیۆ تاوەکوو ساڵی 2031ـە، بەڵام یانەکە ئامادەیە دەستبەرداری ببێت. ئەگەر نرخی بەرگریکارە لاوەکەی بگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ، کارگێڕیی ریال مەدرید هیچ رێگرییەک لە فرۆشتنی ناکات چونکە ئەم بڕە پارەیە بۆ هاوسەنگکردنی بودجەکەی و چۆڵکردنی شوێن بۆ کڕینی یاریزانی دیکە هاوکاریی یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button