فۆرمولا وەن؛ کیمی ئانتۆنێلی دەرچووی یەکەمی خەڵاتی گەورەی ژاپۆن دەبێت

یاریگا –
کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس دەرچووی یەکەمی خەڵاتی گەورەی ژاپۆن دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 28ـی ئاداری 2026 قۆناخی پاڵاوتنی خەڵاتی گەورەی ژاپۆن بەڕێوەچوو، کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و دەرچووی یەکەمی کێبڕکێی ژاپۆن دەبێت.
هاوکات جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئۆسکار پیاستی، سۆفێری مەکلارنیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
چارلس لکلێرک، شۆفێری تیمی فێراری پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و لاندۆ نۆریس، شۆفێری مەکلارن پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و لویس هامڵتن، شۆفێری فێراری پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.
Here’s how the drivers line up for Sunday’s race 👇#F1 #JapaneseGP pic.twitter.com/CQJ3D1qh30
— Formula 1 (@F1) March 28, 2026
هەروەها، ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی رێد بووڵ کە چوار جار بووەتە پاڵەوانی جیهان ئەمڕۆش ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد و پلەی یازدەیەمی بەدەستهێنا.
ئەمساڵ سێ پێشبڕکێ بەڕێوەچووە، ئەوانیش خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا و خەڵاتی گەورەی چین و پێشبڕکێی کورتی چین بوون، تیمی مێرسێدێس هەر سێ پێشبڕکێکەی بردووەتەوە و بە بەهێزی دەستیان بە کێبڕکێی ئەمساڵی فۆرمولا وەن کردووە.



