گرنگترینمۆندیالی 2026

دوای شكستی بەرامبەر فەڕەنسا؛ شەپۆلێكی نیگەرانی بەڕازیل دادەگرێت و هێڵی هێرشبەری رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە

بەڕازیل پێش مۆندیال لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەختدایە

Yariga App

یاریگا –

دوای یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر فەڕەنسا، هاندەران و میدیاكانی بەڕازیل رەخنە لە ئاستی هەڵبژاردەكەیان دەگرن.

تەنیا دوو مانگ و نیو بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالی 2026 ماوە و لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەڕازیل رووبەڕووبوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی كەڵەشێرەكان بە دوو گۆڵ بەرامنەر گۆڵێک كۆتاییهات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی گلۆبۆ، ئەوەی لە یارییە دۆستانەكەدا روویدا شۆكێكی راستەقینەیە و نیگەرانییەكی زۆری لە بەڕازیل درووستكردووە، هەڵبژاردەكە پێوویستی بە چارەسەرێكی خێرایە بۆ مۆندیال.

بۆ هەمووان روون بوویەوە كە نەوەی ئێستای بەڕازیل لە ناوی قورس و گەورە بێبەشە، هاوشێوەی مۆندیالەكانی 2002 و 2006 ئەمەش بێ ئومێدییەكی زۆری لای هاندەرانی سامبا درووستكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕازیل هەندێک ئاستی باشی نیشاندا، بەڵام لەناو یاریگادا دەرکەوت کە لە بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز کە کۆنترۆڵی زۆربەی یارییەکەی کردبوو سنووردارە.

هەڵبژاردەکە بۆ ئەوەی ببێتە رکابەرێکی راستەقینە لە مۆندیالدا پێووێستە ئاستێكی باشتر پێشكەشبكات، پێویستیان بە یاریزانی زیاترە وەک ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نەبوونی ناوی گەورە لە پێکهاتەکەدا.

هەروەها ئەوەشخراوەتە روو، بەڕازیل تووشی دۆڕانێكی قورس بەرامبەر فەڕەنسا نەبووە، بەڵام خاڵە لاوازەكانی دەركەوتووە، گەورەترین بێ ئومێدی لە هێڵی هێرشبەریەوە بوو كە هەمووان پێیان وابوو باشترینە، هێڵی هێرشبەری ئاستێكی لاوازی پێشكەشكرد.

لە دوای ئەو یارییە هاندەران جارێكی دیكە ناوی نێیمار دەهێننەوە، سەرەڕای ئەوەی بەدەست پێکانە زۆرەکانییەوە دەناڵێنێت، بەڵام هێشتا لای هاندەرانی بەڕازیل وەکوو رزگارکەر سەیر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button