ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی رافینیای راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی، بەهۆی پێکانی ماسوولکە بۆ ماوەی پێنج هەفتە دووردەکەوێتەوە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ستافی پزیشکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل پشکنینی پزیشکیان بۆ رافینیا کردووە، دەرکەوتووە ماسوولکەی رانی تووشی پێکان بووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو پێنج هەفتەی دیکە نەگەڕێتەوە.

شەوی رابردوو 26ـی ئاداری 2026 هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بووەوە، رافینیا بەهۆی پێکان بەشداریی گێمی دووەمی نەکرد و سامبا 1-2 یارییەکەی دۆڕاند.

پێکانەکەی رافینیا گورزێکی گەورەیە بۆ یانە کالوونیەکە و ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە حەوت یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

رافینیا ناتوانێت بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگا وە دووبارە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، ئیسپانیۆل لە لالیگا، یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ و خیتافی لە لالیگا یاریی بکات و هەروەها ئەگەر بارسا بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، رافینیا لە یاریی چوون بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button