ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

شۆک؛ فلۆرێنتینۆ پێرێز ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات

چیرۆکی لویس فیگۆ دووبارە دەبێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی لە بەرنامەیەکی رادیۆی مارکا هەواڵێکی شۆکهێنەری ئاشکراکرد و دەرگای مشتومڕی لەسەر گواستنەوەیەکی مێژوویی کردەوە.

رۆبێرتۆ گۆمێز، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی LA Tribuـی رادیۆی مارکا یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین لێدوانەکانیدا، ئارەزووییەکی ئەستەمی ریال مەدریدی دوای رۆیشتنی تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ ئاشکراکرد، کە پێویستییەکی گەورەی پێکهاتەکەی قەڵای شاهانەیە.

گۆمێز راستەوخۆ لە بەرنامەکەدا گۆمەکەی شڵەقاند و گوتی:

ئەو یاریزانەی ریال مەدرید و سەرۆکەکەی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستە….ناوی پێدرییە.

حەم لێدوانە راستەوخۆ لەنێو ستۆدیۆی بەرنامەکەدا گتوگۆی بەدوای خۆیدا هێنا، یەکێک لەو کەسانەی کاردانەوەیەکی راستەوخۆی هەبوو راوول ڤارێلای پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو کە باسی لە قورسی ئەم هەنگاوە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ناتوانن پێدری بکڕن. گۆمێزیش بە گاڵتەکردنەوە گوتی: “تاوەکوو ئێستا هیچ یاریزانێکی بارسێلۆنا نەبووە کە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردبێت؟”

لە بەرنامەکە بەخێرایی باس لە چەند نموونەیەکی مێژوویی کران کە رێگای نێوان هەردوو یانەیان بڕیوە، وەکوو بێرند شۆستەر میکێل سۆلەر، لویس میا و دیارترینیشیان لویس فیگۆ، کە دەیسەلمێنن ئەگەرچی قورسە و ئەگەرێکی دوورە بەڵام ئەستەم نییە. گۆمێز لە درێژەی قسەکانیدا جەستی لەوە کردەوە کە ئەمە تەنیا ئارەزووییەکی وەرزشییە، ئەو یاریزانەی کە فلۆرێنتینۆ پێرێز و ریال مەدرید حەزیان پێیەتی پێدرییە. رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی روون کردەوە کە ئارەزوو شتێکە و توانای جێبەجێکردنیش شتێکی دیکەیە.

ئاشکراکردنی ئەم هەواڵە لەلایەن رۆبێرتۆ گۆمێز لە کاتێکدایە کە ریال مەدرید لە گەڕان بەدوای بەهرەمەندی لاو بۆ هێڵی ناوەڕاست بەردەوامە، بەڵام دوایین شت لە بارسێلۆنا بیری لێبکەنەوە، دەستبەردابوونە لە ئەڵماسە کەنارییەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button