ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەکەی بارسێلۆنا پێویستە کەمێک دیکە چاوەڕێی یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ تیمی یەکەمی هەڵبژاردەکەی بکات.

ئەمشەو لە یارییەکی دۆستانە هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەڕووی سڕبیا دەبێتەوە، یەکەم سوپڕایزی پێکهاتەکەش دوورخستنەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێزی بارسێلۆنایە لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکان بۆ یارییە. لویس دێلا فۆنتێ بۆ ئەم یارییە ناوی گۆڵپارێزەکەی سڕیوەتەوە، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بکات و بزانێت لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی دەرفەتی ئەوەی دەبێت یەکەم یاریی خۆی بکات.

لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی ناوی سێ گۆڵپارێزەکەی دیکە هاتووە کە بریتین لە دەیڤد رایا، ئالێکس رێمیرۆ و ئونای سیمۆن.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمشەو کاتژمێر 27ـی ئازار کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر رووبەڕووی هەڵبژاردەی سڕبیا دەبێتەوە. یاریی داهاتووش لە رۆژی سێشەممە 31ـی ئازار، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر بەرامبەر هەڵبژاردەی میسڕ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button