
یاریگا –
یاریزانەکەی بارسێلۆنا تەنیا توانی گێمی یەکەمی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر فەڕەنسا یاریی بکات.
کێشە بۆ کارلۆ ئانچیلۆتی و بەڕازیل دروست دەبێت، نیگەرانیش لە بارسێلۆنا سەرهەڵدەدات. رافینیای هێرشبەر ناچار بوو لە پشووی نێوان گێمەکانی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر فەڕەنسا لە یاریگای جیلێت لە ئەمریکا گۆڕانکاریی پێبکرێت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە رانی راستیدا هەستی بە ئازار کرد، هەروەکوو چۆن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند.
بڕیارە ئەمڕۆ هەیینی یاریزانەکەی بارسێلۆنا پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت تاوەکوو ئاستی پێکانەکەی دیاریی بکرێت. بەڕازیل سێشەممەی داهاتوو لە ئۆرلاندۆ رووبەڕووی کرواتیا دەبێتەوە، بەدووریش دەزانرێت کە کارلۆ ئانچێلۆتی بتوانێت پشت بە رافینیا ببەستێت. هێرشبەرە بەرازیلییەکە لەم دواییانەدا بەهۆی کێشەی ماسوولکەیی لە قاچی راستیدا سێ یاریی بارسێلۆنای لەدەستدابوو. رافینیا لە گێمی یەکەمی یارییەکانی بەرامبەر ئێلچێ لە لالیگا گۆڕانکاریی پێکرا و بەرامبەر ئەلباسێتی لە جامی شای ئیسپانیا، مایۆرکا لە لالیگا و یاریی چوون بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێشکۆتایی جامەکە ئامادە نەبوو.



