دوایین پێشهات؛ هەڵوێستی كۆتایی ریال مەدرید دەربارەی گواستنەوەی رۆدری چییە؟

یاریگا –
یەکێک لە بەربڵاوترین دەنگۆکانی ئەم چەند رۆژە بابەتی رۆدری و ئارەزووی ریال مەدریدە بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوودا بۆ ریزەکانی قەڵای شاهانە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز، دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانان گرنگییەکی تایبەت پەیدا دەکات، کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لەمە بێبەش نییە. لەنێو زۆرێک لە دەنگۆکانیش دەنگۆی گرینگیدانی ریال مەدرید بە رۆدری هەیە. ئەمە بابەتێکی نوێ نییە و لە هەفتەکانی ڕابردوودا چەندین جار دووبارە بووەتەوە، بەڵام هەڵوێستی بەڕێوبەرانی یانەی شاهانە وەک خۆی ماوەتەوە؛ گواستنەوەی ئەم یاریزانەی هێڵی ناوەند کە پاڵەوانی یۆرۆیە، لە پلانەکانی داهاتووی یانەکەدا نییە.
رۆدری ئەو یاریزانە ئیسپانییەیە کە زۆرترین کاریگەری نێودەوڵەتی هەیە، بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 خستییە دۆخێکەوە کە هیچ یاریزانێکی دیکەی ئێستای ئیسپانیا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە. ساڵ و نیوێک دوای پێکانەکەی لە ئەژنۆی ڕاستیدا، گەڕانەوەی بۆ بەرزترین ئاست بووەتە واقیع، بانگێشتکردنی بۆ تیمەکەی دێلا فۆنتێ ئەمەی سەلماندووە. ئێستا دەبێت لەگەڵ زوبیمێندی بجەنگێت بۆ بەدەستهێنانی پێگەی سەرەکی لە جامی جیهانیی هاوینی داهاتوودا.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس؛ ناوەڕاستکارەکە زۆر ڕێزلێگیراوە، چ لەلایەن یاریزانانی ریال مەدرید و چ لەلایەن بەڕێوبەرانی یانەکە، بەڵام ئەم سەرسامبوونە نەگەیشتووەتە ئاستی ئەوەی باس لە گواستنەوەی بکرێت. باوەشکردنی بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە کۆتایی یارییەکەی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید باشترین نموونەیە بۆ ئەم هەستە. دوای تێپەڕبوونی کێشەکانی مەراسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر، هەردووکیان بەبێ کێشە لە کارەکانی خۆیان بەردەوام بوون.
ئەمجارەیان بەهۆی قسەکانی خودی یاریزانەکە لە ڕادیۆی ئۆندا سێرۆ دەربارەی ریال مەدرید دەنگۆکە زیادیکرد. رۆدری سەرسامی خۆی بۆ یانە سپی پۆشەکە دەربڕی و تەنانەت جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی رابردووی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید دەرگاکە دانەخراوە. ئەو زۆر بە ڕێزەوە قسەی کرد، کە هەندێک لە میدیاکان وەک ئارەزوویەک بۆ پەیوەندیکردن بە مەدرید لێکیان دایەوە، کە گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2027 بەردەوامە.
ناتوانیت باشترین یانەی جیهان رەتبکەیتەوە؛ رۆدری دەرگا بە رووی ریال مەدرید دەکاتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە رێگای رۆدری و ڕیاڵ مەدرید بەجیایی دەمێننەوە. لە ڤاڵدێبێباس بەدوای ناوەڕاستکارێکدا دەگەڕێن کە ئاستی ئێستایان باشتر بکات، بەڵام ئاراستەی گەڕانەکە بەرەو یاریزانەکەی مانچستەر سیتی نییە. ریال مەدرید ئامانجی دیکەی بۆ ئەو شوێنە هەیە و چاوەڕێ دەکات بزانیت تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا ئەم وەرزە چۆن کۆتایی پێدەهێنێت.



