ئینگلتەراگرنگترین

ماگوایەر موژدەیەکی گەورە بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەدات

Yariga App

یاریگا –

هاری ماگوایەر لە ئێستاوە موژدەی هاوینێکی نایاب بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەدات.

مان یونایتد ئەم وەرزە دوو راهێنەریان ئەزموونکردووە؛ روبن ئامۆریم کە قۆناخێکی پڕ لە ئەنجامی کارەساتبار، بەڵام مایکڵ کاریک تا رادەیەکی زۆر روخساری مانچێستەرە رکابەرەکەی پیشانداوەتەوە و ئێستا لە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگ دەبینرێن کە تاکە پاڵەوانێتیە تێیدا کێبڕکێ دەکەن.

لە نوێترین لێدوانیدا هاری ماگوایەر موژدەی “هاوینێکی گەورە”ی بە هاندەرانی شەیتانە سوورەکان دا لەوەی گۆڕانکاریی لە تیمەکە و لە بەڕێوەبردنیشدا دەکەن و وتی

ئەم هاوینە زۆر نایاب دەبێت. ئێمە ئەوە دەزانین بۆ مانچێستەر یونایتد. لە دەستەی هونەریدا گۆڕانکاریی گەورە روودەدات. من دڵنیام لەوەی کارگێڕی بژاردە گونجاوەکان دەستدەخەن.

 

هاوینی رابردوو مان یونایتد بڕی 200 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەکاندا خەرجکرد کە دیارترین گرێبەستەکانی بینیامین شێشکۆ، ماتیوس کونیا و بریان ئێمبوێمۆ بوون. بەڵام بەبێ هیچ نازناوێک ماڵئاوایی لە وەرزەکە دەکەن و تاکە ئامانجیان گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button