
یاریگا –
ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس ئاسوودەیی خۆی لە یانەکەی پیشان دا سەرەڕای بەستنەوەی بە زلهێزێکی پرێمەرلیگەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی فرانسیکۆ کۆنسێساو لەو ناوانەبوون دەبەسترانەوە بە لیڤەرپوولەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی محەمەد سەڵاح رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزە رێدز جێدەهێڵێت.
ئەستێرە پۆرتوگالیەکە هاوینی 2025 بە گرێبەستێکی 5 ساڵی و بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ بە گۆرانکارییەکانەوە لە پۆرتۆوە پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کرد. لە یەکەم وەرزی خۆیدا لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە لە 23 یاریی خولی ئەو وڵاتە توانیویەتی 3 گۆڵ و 3 ئەسێست بکات.
لە نوێترین وەڵامیدا بۆ دەنگۆیانەی دەیبستنەوە بە لیڤەرپوولەوە، کۆنسێساو وتی
دەزانم دەنگۆ هەیە بۆ بەستنەوەم بە یانەیەکی گەورەوە، بەڵام من بەخۆم ئێستا لە یانەیەکی گەورەم و دڵخۆشم لێرە.
ئەوە لەسەرمە بەردەوامبم لە کۆشش کردن تا بتوانم گۆڵ و ئەسێستی زیاتر بکەم.
🚨 Chico Conceição on Liverpool links: “I know there are rumours about a big club, but I’m already at a big club and I’m happy”.
“Just got to keep working and keep getting goals and assists”. pic.twitter.com/y6w3s9kU9a
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 26, 2026



