
یاریگا –
بایرن میونشن لە نیازی زلهێزەکان تێگەشتووە بۆ کە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی مایکل ئۆلیس.
ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە هاوینی 2024 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە کریستاڵ پاڵاسەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کرد، هەر زۆر بە زوویی توانی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای تۆپی پێی ئەڵمانیدا بگونجێنێت و ئێستا یەکێکە لە یاریزانە هەرە کاریگەرەکانی باڤارییەکان. بە جۆرێک، لە 94 یاریدا تا ئێستا بە درێسی بایرنەوە بەشداری 82 گۆڵی کردووە (36 گۆڵ و 46 ئەسێست).
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆیەکان پەرەسەندنی زۆریان بەخۆوە بینی کە لە لایەک باسیان لە نیازی لیڤەرپوول کرد بە ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆیی بۆ شوێنگرتنەوەی سەڵاح و، لە لایەکیش ریال مەدرید بە 160 ملیۆن یۆرۆ کە خودی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرسامی ئۆلیسە.
لە نوێترین پەیامدا، ئولی هونسی سەرۆکی فەخری بایرن میونشن لەبارەی هەوڵەکانەوە دەدرێ بۆ رفاندنی ئەستێرە فەڕەنسیەکەیان وتی
مایکل ئۆلیس نافرۆشین، تەنانەت بە 200 ملیۆن یۆرۆش. ئێمە لەپێناو هاندەرانماندا یاریی دەکەین. 200 ملیۆن زیاتریشمان بانکەکەماندا هەبێ سوودێک بە هاندەرانمان نابەخشێ ئەگەر هەموو شەممەیەک یارییەکی خراپ ئەنجام بدەین بەهۆی فرۆشتنی ئۆلیسەوە.
🚨 Bayern’s Uli Hoeneß: “Michael Olise will not be sold, not even for €200m fee”.
“We play this game for our fans. To the fans does little good if we have 200 million more in the bank and play worse football every Saturday because of that”, told DPA. pic.twitter.com/HVAKsz3ZsF
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 26, 2026
لە درێژەی قسەکانیدا هونیس وتی
لە بیرت بێت کە لیڤەرپوول هاوینی رابردوو 500 ملیۆن یۆرۆی خەرج کرد کەچی ئێستا وەرزێکی خراپ بەڕێدەکەن. بۆیە ئێمە هاوکارییان تا وەزری داهاتوو ئاستیان باشتر بکەین.



