ئینگلتەراگرنگترین

هاوڕێیەکی نزیکی پێپ گواردیۆلا داهاتووی راهێنەرەکە ئاشکرا دەکات

"پێپ راستییەکە لە هاندەرانی سیتی دەشارێتەوە"

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆس زامەر، ئەفسانەی پێشووی ئەڵمانیا و هاوکاری نزیکی پێپ گواردیۆلا لە بایرن میونشن، دەڵێت، نیشانەکانی سەر دەموچاوی گواردیۆلا هەواڵێکی ناخۆش لە هاندەرانی مان سیتی دەشارنەوە.

زامەر لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سکای ئەڵمانیا، رایدەگەیەنێت، زۆر باش گواردیۆلا دەناسێت و لە ئاماژەکانی دەموچاوی تێدەگات.

هەستێک پێم دەڵێت شتێکی هەڵە هەیە کاتێک سەیری دەموچاوی دەکەم، پێم وایە لەم هاوینەدا پشوویەک بدات و وازبهێنێت، تاوەکوو وزە و هێزی خۆی بۆ بگەڕێتەوە.

ماندووبوون لە رەخنە بێماناکان

ئەم پێشبینییەی زامەر دوای ئەوە دێت کە گواردیۆلا لەم مانگەدا بە ئاشکرا تووڕەیی خۆی بەرامبەر ئەو رەخنانەی لێی دەگیرێت، دەربڕی و باسی لەوە کرد دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ریال مەدرید، لەلایەن میدیاکانەوە کۆمەڵکوژ کراوە. زامەر لەو بارەیەوە دەڵێت…

تۆ پێویست ناکات بۆ خەڵکانی نەزان روونیبکەیتەوە کە تۆ کێیت، مرۆڤ ناتوانێت هەموو کاتێک بیباتەوە.

وەرزێکی پڕ لە فشار

مانچێستەر سیتی ئێستا نۆ خاڵ لەدوای ئارسیناڵی پێشەنگی خولەکەیە، هەرچەندە یارییەک کەمتری کردووە. یانەکە مانگی داهاتوو یارییەکی یەکلاییکەرە بەرامبەر ئارسیناڵ دەکات کە داهاتووی خولەکە دیاریدەکات. هەروەها سیتی هێشتا لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا ماوە و رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی گواردیۆلا دوای بردنەوەی جامی کاراباو گوتی وەرزی داهاتوو باشتر دەبن، بەڵام ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرای دەکات کە راهێنەرە ئیسپانییەکە لەم چەند رۆژەی پشوودا خەریکی دانانی پلانی داهاتوویەتی و ئەگەری وازهێنانی لە هاویندا زۆر بەهێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button