ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدرید دەکاتە ئامانج

ریال مەدرید بەربەستی گەورە لەبەردەم بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

لە نوێترین پێشهاتی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا ناوی ڤیکتۆر مونۆز، هێرشبەری یانەی ئۆساسۆنا، وەک یەکێک لە ئامانجە نوێیەکانی یانەی بارسێلۆنا دەهێندرێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناکانی مونۆز دەکات، بەڵام ئەو گواستنەوەیە بۆ یانە کاتالوونییەکە نزیکە لە ئەستەم.

مونۆز ئەم وەرزە لەگەڵ ئۆساسونا درەوشاوەتەوە و لە 31 یارییدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و بەشداریی لە 11 گۆڵدا کردووە، بەوەش سەرنجی بەرپرسانی بلاوگرانای بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ڤیکتۆر مونۆز، یاریزانی ئۆساسونا

هەرچەندە ئەستێرە لاوە ئیسپانییەکە پێشتر لە ئەکادیمیای لاماسیا بووە، بەڵام دواتر رووی لە ریال مەدرید کرد و لەوێوە گەیشتە ئۆساسونا. ئێستا کە بارسێلۆنا دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە، رووبەڕووی بەربەستێکی گەورە دەبێتەوە کە یانەی شاهانە دروستیکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید هێشتا خاوەنی لە %50ـی مافی فرۆشتنی یاریزانەکەیە و هەروەها لە گرێنبەستەکەیدا بڕگەیەک هەیە کە یانەکە دەتوناێت لە سێ ساڵی داهاتوو بە 9.8 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێتەوە. سەرجەمی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مونۆز 40 ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەر بارسێلۆنا بیەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە، دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات کە نیوەی دەچێتە گیرفانی ریال مەدرید.

کارگێڕیی بارسێلۆنا چاودێریی وردی یاریزانەکە دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی ریال مەدرید دایناوە، زۆر ئەستەمە یانەکە بتوانێت لەم گرێبەستەدا سەرکەوتوو بێت، مەگەر مەدرید خۆی دەستبەرداری مافەکانی ببێت، ئەوەش لە جیهانی تۆپی پێدا لە نێوان ئەو دوو رکابەرە مێژووییەدا کارێکی ئەستەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button