ئه‌ڵمانیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

هێرشبەرێک بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک پەیامێک بۆ بارسێلۆنا دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەرەکەی هۆفنهایم وێنەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردووەتەوە کە وەکوو بینراوە چێژ لە سەیرکردنی یاریی بارسێلۆنا دەبینێت.

لە سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هیچ وردەکارییەک بە رێکەوت نییە. یاریزانانی تۆپی پێ دەزانن هەموو وێنەیەک کە بڵاوی دەکەنەوە لە نزیکەوە سەیر دەکرێت و چاودێری دەکرێت، ئەمجارەش سەرنجە لەسەر فیسنیک ئاسڵانی، هێرشبەری هۆفنهایمە کە ئێستا یەکێک لە بەربڵاوترین ناوەکانی ئەوروپایە. ئاسڵانی وێنەیەکی پۆست کردووە کە خەڵک لە بارسێلۆنا پێی دەڵێن بە ‘چاو ئاماژەکردن’ بۆ یانەکە.

یاریزانە کۆسۆڤییەکە لە ئینستاگرام کۆمەڵێک وێنەی لەژێر ناونیشانی “مانگی رەمەزان بە وێنە” بڵاوکردووەتەوە، کە ژیانی کەسیی خۆی لەو ماوەیەدا نیشان دەدات. هاندەرە چاوتیژەکانی بارسێلۆنا بەخێرایی تێبینی وێنەیەکیان کردووە، کە نیشانی دەدات ئاسڵانی یاریی فۆرتنایت دەکات لە کاتێکدا لە شاشەیەکی بچووکترەوە سەیری یاریی نێوان بارسێلۆنا و نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

هاندەران ئێستا دەپرسن: ئایا ئەو تەنیا هاندەرێکی تۆپی پێیە. یان ئەمە پەیامێکە بۆ دەرگای گواستنەوەی داهاتوو؟ قورسە باوەڕ بکەیت ئەمە تەنیا رێکەوتە. ئەو لە ساڵی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرت بێڵد هەستەکانی خۆی روونکردەوە و گوتی:

یانەی خەونەکانم هەمیشە بارسێلۆنا بووە. هەمیشە ویستوومە لەوێ یاریی بکەم، حەز دەکەم رۆژێک لە رۆژان لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکەم. شتێکی گرنگە کە خەونت هەبێت و هەوڵی زۆری بۆ بدەیت.

ئەم بەچاو ئاماژەکردنە لە کاتێکی زۆر جەنجاڵ سەبارەت بە داهاتووی دێت، بەگوێرەی سپۆرت، دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا لەنێو لیستی یانەکە  هێڵی سووری بەژێر ناوی هێرشبەرە 23 ساڵییەکەدا هێناوە. دێکۆ ئاگادارە کە یانەکە پێویستە خۆی بۆ داهاتووی هێڵی هێرشبەری یانەکە ئامادە بکات و ئاسڵانیش زۆر نایاب لەگەڵ یانەکە دەگونجێت، یاریزانێکی لاوە، باڵای زۆر بەرزە کە 1.91 مەترە و لە پەیوەست بوون لەگەڵ هاوتیمەکانی لە دەرەوەی هێڵی سزا زۆر باشە. لەگەڵ ئەوەشدا بارسێلۆنا بەتەنیا نییە، یانەکانی وەکوو بایرن میونشن، چێڵسی و تۆتنهام بە هەمان شێوە ئامادەن لەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی بدەن، کە بەهاکەی لە 30 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابێت.

گرنگیپێدانی گەورەکانی ئەوروپا تەنیا بەهۆی باشبوونی چەند یارییەکی کەمەوە نییە، ئاسڵانی بە هێزی جەستەیی، نایابی لە تەواوکردنی هێرشەکان و هەوڵدانی زۆری بۆ فشارخستنەسەر تیمی رکابەر بەناوبانگە. لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا خاوەنی نۆ گۆڵ و شەش ئەسیستە، سەلماندووییەتی یەکێکە لەو هێرشبەرە ژمارە نۆیانەی ئەوروپا کە لە باشترین ئاستدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button