
یاریگا –
لە کۆنگرەوەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بەڕازیل، کیلیان ئێمباپی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بە هەڵە پشکنین بۆ ئەژنۆی کراوە.
درامای بە هەڵە دیاریکردنی پێکانی کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە. دوای ئەوەی هەواڵەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پزیشکانی ریال مەدرید پشکنینیان بۆ ئەژنۆیەکی هەڵە کردووە، ئێمباپێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ەفڕەنسا نکوڵی لە هەمووشتێک کرد.
ئێمباپێ گوتی:
ئەو زانیارییەی بانگەشەی ئەوە دەکات ریال مەدرید پشکنینی بۆ ئەژنۆیەکی هەڵە کردووە راست نییە. رەنگە بە ناڕاستەوخۆ من بەرپرسی ئەم دۆخە بم، چونکە کاتێک باسی ناکەیت کێشەت چییە و روونی ناکەیتەوە چی روودەدات، ئەمە دەرگا بەڕووی لێکدانەوەدا دەکاتەوە و هەمووان ئەو هەلە دەقۆزنەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە. هەمیشە پەیوەندییەکی روونمان لەگەڵ ریال مەدرید هەبووە.
تۆڕی ئاتلێتیک هەڵە شەرمەزارکەرەکەی پزیشکانی ریال مەدرید پشتڕاستدەکاتەوە
سەرەڕای ئەمانە، دانیێل ریۆلۆ رۆژنامەنووس لە RMC Sports کە یەکەم کەس بوو هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، وەڵامی قسەکانی ئێمباپێ دەداتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی کە ریال مەدرید زۆری لە ئێمباپێ کردووە درۆ بۆ میدیاکان بکات.
دانیێل ریۆلۆ دەڵێت:
پێم وایە ئەمە زانیارییەکی زۆر قورسە بۆ ریال مەدرید و بۆ ئێمباپێ. ئێستا هەمووان راستییەکە دەزانن، ئێمباپێ بڕیاریدا لە ئەمریکا درۆ بکات و دەڵێت هەواڵەکە ناڕاستە. هەمووان راستییەکە دەزانن، ستراتیژییەتی پەیوەندیی ئێمباپێ کارەساتە. باوەڕم وایە ریال مەدرید داوای لێکردووە ئەمە بکات چونکە مانگ و نیوێکە ئەم زانیارییەیان شاردووەتەوە. ئەمە شتێکی ئاساییە چونکە هەڵەیەکی باوەڕپێنەکراو، گەورە و شۆکهێنەرە. ئێستا کە هەمووان دەزانن شتێکی تۆقێنەرە، ریال مەدرید سووکایەتی پێکراوە. ئێمباپێ نەیویست یانەکەی نیگەران بکات. بڕیاریاندا درۆ بکەن و بڵێن هەواڵەکە ناڕاستە ئەگەرچی هەمووان دەزانن راستە. ئەمە ستراتیژییەتی درۆکردنە. راستگۆبم ئەمە جارێکی دیکە سووکایەتییە بۆ مەدرید، ئەگەر تەنیا بیانگوتبایە: ‘باشە، هەڵەمان کرد’، پزیشکەکە دەردەکرا و ئێمباپێ لە دۆخێکی باشدا دەبوو. خۆشبەختانە پێکانەکە خراپتر نەبوو و هەمووشتێک باش بوو، هەمووان بەیەکەوە کار دەکەن و ئێمباپێ مەدریدی خۆش دەوێت. لەبری ئەوە ستراتیژییەتێکی سووکایەتیان هەڵبژارد کە بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ خەڵکی دەکات وەکوو ئەوەی گەمژە بن. ریال مەدرید وەکوو گەمژە مامەڵەی لەگەڵ خەڵکدا کردووە، داوایان لە ئێمباپێ کردووە درۆ بکات.
🚨 🇫🇷 Hablamos con @DanielRiolo, el periodista que adelantó el ERROR del Real Madrid con la rodilla de Mbappé I @AndiOnrubia
💀 “La estrategia de comunicación de Mbappé es CATASTRÓFICA… el Madrid ha sido humillado”
🤥 “Han decidido mentir, todo el mundo sabe que es verdad” pic.twitter.com/JcEyxHVJpV
— El Larguero (@ellarguero) March 25, 2026
کاتێک پرسیاری لێکرا ئاخۆ هەڵەکە زیاتر هی ئێمباپێیە یان ریال مەدرید، ریۆلۆ بە روونی گوتی:
هەمووان لەم چیرۆکە گاڵتەجاڕ دەردەکەون، ستافی پزیشکی مەدرید گاڵتەجاڕن، ئێمباپێ گاڵتەجاڕە چونکە نەیدەزانی کێشەیەک هەیە. ئەوان خۆیان لە کارەساتێک پاراست، ئێمباپێش شایستەی لۆمەکردنە، بەڵام ئەوەی بەرپرسە ریال مەدریدە.



