عێراقکوردستان

وەلی کەریم: داری جادووییم پێنەبوو تاوەکو ئاست و ئەنجامی نەورۆز باش بکەم

نەورۆز سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا و راهێنەری تیپەکەش دەڵێت داری جادووییم پێنەبوو تاوەکو ئەنجامەکان واباش بکەم.

لە گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 2 _ 0 لە غەڕافی بردەوە، له شەش یاریی رابردوودا نەورۆز پێنج سەرکەوتن و شکستێکی هەیە و بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و راهێنەری تیپەکەش هۆکاری ئەم ئەنجامانە باس دەکات.

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز دەربارەی سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر غەڕاف و ئەنجامە باشەکانی تیپەکە تایبەت دوای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گووتی:

وێڕای ئەوەی غەڕاف تیپێکی زەحمەتە ئەم وەرزە، توانیمان پلانێکی باش بە یاریزانەکان بدەین و سێ خاڵی گرینگمان بەدەستهێنا، ئەنجامە باشەکانی نەورۆز دوای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەستیپێکرد، داریی جادووییم نەبوو تاوەکو ئاست و ئەنجامی تیپەکە باش بکەم، بەڵکو بە هێنانی یاریزانی گونجاو بە گوێرەی پێویستی تیپەکەمان لە نێو یاریگادا هۆکاری سەرەکی ئەنجامە باشەکانی ئێمەن.

بەم سەرکەوتنە نەورۆز کۆی خاڵەکانی گەیاندە 34 خاڵ و لە ریزبەندی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش هەر لە سلێمانی میوانداری نەفتی میسان دەکات، غەڕافیش 29 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button