باستۆنی ئامانجی بارسێلۆنایە؛ ئەستێرەیەکی بۆ کەمکردنەوەی پارەکەی بەکاردەهێنێت
یاریزانەکە کێیە؟

یاریگا –
بارسێلۆنا، ئالیساندرۆ باستۆنی کردووەتە ئامانجی ژمارە یەکی بۆ هێڵی بەرگری و ئینتەر میلان نرخی یاریزانەکەی دیاریدەکات.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان سەرەڕای ئەوەی نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت، بەڵام بە تەواویش دەرگای دانوستانەکانی دانەخستووە. مەرجی سەرەکی یانە ئیتاڵییەکە ئەوەیە؛ هەر یانەیەک باستۆنی بوێت، پێویستە 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بدات.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Barcelona could offer Gerard Martin or a player like him in the Bastoni deal.
Inter want €80m for the player, and they like Gerard Marti n.However, they don’t see Martin as a good asset for significant price reduction.
— @Gazzetta_it pic.twitter.com/KZSvHeWjki
— Barça Universal (@BarcaUniversal) March 26, 2026
پلانی بارسێلۆنا
بۆ کەمکردنەوەی ئەم بڕە پارە زەبەلاحە، بلاوگرانا بیر لەوە دەکاتەوە جیرارد مارتن، بەرگریکاری لاوی یانەکەی بخاتە نێو دانوستانەکان، هەرچەندە ئینتەر یاریزانەکەی بەلاوە پەسەندە، بەڵام کارگێڕیی یانەکە پێیان وایە لە ئاستی باستۆنی دا نییە، بۆیە سوورن لەسەر وەرگرتنی بڕی تەواوی پارەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، نێرازۆری پلانیان هەیە بە فرۆشتنی باستۆنی، بازاڕێکی گواستنەوەی گەورە بکەن، بەتایبەت گواستنەوەی گوگلیلمۆ ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی تۆتنهام یان هێرشبەرێکی باڵیان کردووەتە ئامانج.
هەڵوێستی باستۆنی و سەردانە گوماناوییەکەی بەڕێوبەری کارەکانی
هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئێستا باستۆنی سەرنجی تەواوی لەسەر یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەرکەکانیەتی لەگەڵ ئینتەر، بەڵام لە تۆپی پێدا هەموو شتێک ئەگەری گۆڕانی هەیە. سەردانی بەڕێوەبەری کارەکانی باستۆنی بۆ بارەگای ئینتەر لە رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە. هەرچەندە دەگوترێت ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر پێکانی یاریزانەکە و ئەو کێشانەی لە یارییەکەی یوڤێنتوس روویانداوە، بەڵام بێگومان پرسی گرنگیدانی بارسێلۆنا تەوەری شاراوەی ناو ژووری کۆبوونەوەکە بووە.



