
یاریگا –
هاری ماگوایەر، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد، لە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ نزیک بووەتەوە، بەڵام یاریزانەکە پەیامێکی روون سەبارەت بە رۆلی لە داهاتوودا بۆ کارگێڕیی یانەکەی دەنێرێت.
گرێبەستە نوێیەکە و مەرجەکەی ماگوایەر
گرێبەستەکەی ئێستای بەرگریکارە 33 ساڵانییەکە لەم هاوینەدا کۆتایی دێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، هەردوولا لەسەر گرێبەستێکی یەک ساڵە بە بژاردەی نوێکردنەوە بۆ ساڵێکی دیکە نزیکن لە رێککەوتن.
Harry Maguire close to Man United contract breakthrough: Defender, 33, on the verge of agreeing new one-year deal – but issues one key demand to Old Trafford bosses https://t.co/8yuA9CW0rN
— Daily Mail Sport (@MailSport) March 25, 2026
سەرەڕای ئەوەی ماگوایەر ئارەزووی مانەوە دەکات، بەڵام رایدەگەیەنێت دەیەوێت یانەکەی نرخی بزانێت و بە شایستەیی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بزانن.
من مانچێستەر یونایتدم خۆشدەوێت، بەڵام نامەوێت تەنها لەسەر بنەمای سۆزداری (خاترانە) لێرە بمێنمەوە. دەمەوێت بمێنمەوە چونکە یانەکە منیان دەوێت و هەست دەکەن دەتوانم رۆڵێکی گەورەم لە بەرەوپێشبردنی تیپەکەدا هەبێت.
بانگێشتکردنی بۆ مۆندیال و پەیوەندییەکەی توخێل
لەلایەکی دیکەوە، ماگوایەر هەفتەیەکی خۆشی بەڕێکرد دوای ئەوەی لەلایەن تۆماس توخێلەوە بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرایەوە پێش مۆندیالی 2026.
ماگوایەر چیرۆکی پەیوەندییەکەی توخێلی گێڕایەوە و کە پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمس پێی راگەیاندووە بانگێشتی هەڵبژاردەکەی دەکرێت.
پێش ئەوەی بۆ بۆرنمس گەشت بکەین، تۆخێل نامەیەکی لە وەتسئەپ بۆ ناردبووم و وتی دەتوانم پەیوەندیت پێوە بکەم؟ دواتر پێی گوتم کە بانگهێشتکراوم و شایستەی ئەوەم درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بپۆشم. هەستم دەکرد یەکەم جارە بانگهێشت دەکرێم، تەنانەت دایکم لە خۆشیدا دەگریا.
پشتگیریی راهێنەر، بەڵام کۆتاییەکی تاڵ
مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، ستایشی یاریزانەکەی کرد و بە کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و یاریزانێکی گرنگ بۆ تیپەکەی ناویبرد. بەڵام رۆژە خۆشەکەی ماگوایەر کۆتاییەکی تاڵی هەبوو، کاتێک لە یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمس کە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.



