
یاریگا –
سەرباری داواکاریی و هۆشدارییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا لە یەکێتی تۆپی پێی سەنیگال بۆ گەڕاندنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، بەڵام لایەنی دووەم تا دێت زیاتر پێداگری لە هێشتنەوەی دەکات و رەتیدەکاتەوە رادەستی بکاتەوە.
فیناڵی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2025 کە تێیدا سەنیگال 0-1 لە مەغریبی رێکخەری پاڵەوانێتیەکەی بردەوە، پڕ لە سیناریۆ و رووداوی جیاواز بوو. دیارترینیان جێهێشتنی یاریگابوو لەلایەن زۆرینیە یاریزانەکانی شێرەکانی تیرانگا لەپای بڕیارێکی ناوبژیوانی یارییەکە کە لە پێش فیکەی کۆتایی لێدانێکی سزای بۆ خاوەن ماڵ هەژمارکرد.
بابەتی پەیوەندیدار لەم لینەکەوە بخوێنەوە:
پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە ئاکامەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
لە نوێترین پێشهاتدا، یەکێتی تۆپی پێی سەنیگال پەنای بردووەتەبەر دادگای ناوبژیوانی وەرزشی کە بە (کاس) ناسراوە.
دادگا وەرزشیەکە رایگەیاندووە سەنیگالیەکان تانەیان لەو بڕیارە داوە کە مەغریبی پێکراوەتە پاڵەوان لەسەر حیسابی ئەوان. هاوکات داوایان کردووە سەنیگال وەک پاڵەوان بناسێنن.
سکاڵاکە چوارشەممە 25ی مارسی 2026 تۆمارکراوە لەدژی بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا. بەوەش کێشەکە دەباتە قۆناخێکی باڵاتر بۆ یەکلاییکردنەوەی.
🚨 OFFICIAL: CAS confirms Senegalese Football Federation has appealed the decision to call Morocco as winners of the AFCON 2025, asking to restore Senegal as the original winners.
Appeal registered by CAS on 25 March 2026 “to set aside the CAF decision and declares the FSF… pic.twitter.com/iQqLBqVdFE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 25, 2026



