
یاریگا –
ئەشرەف حەکیمی چاوی لە ئامانج و نووسینەوەی مێژوویەکی زیاترە لەگەڵ پاریس سانجێرمان و بریکارەکەی لەو بارەیەوە زانیاریی نوێی ئاشکراکرد.
حەکیمی کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، لە ئەکادیمیکانی ریال مەدرید پێگەیشت. لە 2017-2020 وەک پیشەگەر هەر لەو یانە مەدریدیەوە دەستیپێکرد پێش ئەوەی رووبکاتە دۆرتموند بەخواستن، پاشان ئینتەر میلان و ماوەی پێنج ساڵیشە لەگەڵ پاریسە.
ماوەیەکە ناوی ئەستێرە مەغریبیەکە دەبەسترێتەوە بە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید. بەڵام ئالیخاندرۆ کامانۆی بریکاری لەو بارەیەوە زانیاریی جیاوازتری ئاشکراکرد و وتی
هیچ ئەگەرێکی تێدا نییە حەکیمی پی ئێس جی جێبهێڵێت. ئەو زۆر دڵخۆشە لەو یانەیە و دەیەوێ بۆ جاری دووەم چامپیۆنزلیگیان بۆ بباتەوە. هەروەها دەیەوێ تا ئەوەی پێی دەکرێت سەرکردایەتی یانەکە بکات.
لەوەتەی پەیوەندی بەو یانە فەڕەنسیەوە کردووە، بەرگریکارەکەی لای راست توانیویەتی 11 نازناوی جۆراوجۆر بباتەوە کە دیارترینیان چامپیۆنزلیگی 2024-2025 بوو بۆ یەکەمین جار لە مێژووی یانەکەی پایتەخت.
🚨 Achraf Hakimi’s agent Alejandro Camano: “There is no possibility of him leaving PSG”.
“He is very happy at the club and wants to win the Champions League for the second time. He also wants to take the team as far as possible”, told @winwinallsports. pic.twitter.com/diPKgkXHVw
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 25, 2026



