ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ بەهەڵە پشکنینی بۆ کراوە؟ کیلیان وەڵامێکی راشکاو دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکانی کیلیان ئێباپێ هێشتا بابەتی گەرمی نێوان فەڕەنسا و ریال مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا خودی هێرشبەرەکە راستیەکانی خستەڕوو.

ماوەیەکی زۆرە ئێمباپێ بەدەست پێکان و نائاسوودەیی ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی لە دۆڕاندنەکەیان 2-0 بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ لە سەرەتای مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو.

لە چەند کاتژمێری رابردوودا رۆژنامەی زە ئاتلێتیک بۆمبێکی قورسی تەقاندەوە بەوەی گوایە پزیشکەکانی ریال مەدرید پشکنیان بۆ ئەژنۆی راستی هێرشبەرەکەیان کردووە نەک ئەژنۆ چەپە پێکراوەکەی.

لە کۆبفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییە دۆستانەکەی سبەی شەویان بەرامبەر بەرازیل، کیلیان کاتەکەی بە دەرفەت زانی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەنگۆیانە. ئەوە بەتایبەت بەهۆی ئەوەی کە بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە دۆخی پێکانەکە، چەند یارییەکە لە شاهانەکان دوورکەوتەوە و گەڕایەوە بۆ پاریس بۆ هەڵسەنگاندنی وردتر. ناوبراو وتی

ئەو زانیارییەی گوایە ریال مەدرید ئەژنۆیەکی هەڵەی پشکنیوە، راست نییە. ئێمە بەردەوام پەیوەندییەکی روون و راشکاومان لەگەڵ ریال مەدرید هەبووە. ئێستا زۆر خۆشحاڵم کە هەردووم ئەژنۆم زۆر باشە، بەجۆرێک کە خۆم بە قەرزاری یانەکەم دەزانم. زۆر دڵخۆشم لێرە، دۆخێکی جەستەیی باش و تەندروست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button