ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لە سعوودیەوە ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ئێنزۆ فێرناندێز دەکرێت

لە شەڕی نێوان پارەی سعوودیە و کێبڕکێی ئەوروپا، کامیان هەڵدەبژێرێت؟

Yariga App

یاریگا –

رۆژ لەدوای رۆژ گومانەکان لەسەر داهاتووی ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری چێڵسی، زیاتر دەبن و لە نوێترین پێشهاتدا، ئیتیحادی سعوودی بە ئۆفەرێکی خەیاڵییەوە دێتە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەستێترە ئەرجەنتنییەکە.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ئیتیحاد بایەخ بە گواستنەوەی ئێنزۆ دەدات و ئامادەکارییەکانی بۆ پەلکێشکردنی ئەستێرەکە دەستپێکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، یانە سعوودییەکە، لەپێناو ئێنزۆ ئامادەیە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ خەرجبکات.

بێزاریی ئێنزۆ لە چێڵسی

ئینزۆ فێرناندێز، کە لە ساڵی 2023 بە بەهای 121 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، ئێستا لە دۆخێکی نادیاردا دەژی. سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزەدا لە 30 یارییدا هەشت گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام پڕۆژەکەی چێڵسی شکستیهێناوە و یانەکە تاوەکوو ئێستا دیار نییە دەگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو یاخود نا، ئەمەش وایکردووە ئەستێرە تەمەن 25 ساڵانییەکە بەجیددی بیر لە جێهێشتنی لەندەن بکاتەوە.

ئیتیحاد و پڕۆژەکەی سێرجیۆ کۆنسیساو

راهێنەری نوێی ئیتیحاد، سێرجیۆ کۆنسیساو، دەیەوێت ئێنزۆ بکاتە چەقی تیپەکەی کە پێشتر ئەستێرەی وەک مۆسا دیابی و فابینیۆ یارییان لە یانەکە کردووە. سعوودییەکان دەیانەوێت بە 200 ملیۆن یۆرۆ، گەورەترین بۆمبی مێژووی خولەکەیان بتەقێننەوە.

ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە سەرهێڵن

سەرەڕای پارە زەبەلاحەکەی سعوودیە، هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات، ئێنزۆ هێشتا شکۆمەندیی ئەوروپای بەلاوە گرنگترە و دەیەوێت لە کێبڕکێی ئەوروپا بمێنێتەوە. ریال مەدرید بە ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆیی وەک گەورەترین بەربژێر بۆ گواستنەوەی هاتووتە سەرهێڵ، لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات. هاوکات پاریس سان جێرمان، نرخی یاریزانەکەی بە 150 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە.

بڕیاری کۆتایی؛ پارە یان نازناو؟

هەرچەندە بەهای ئێنزۆ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام کێبڕکێی یانەکان نرخەکەی گەیاندووەتە ئاستێکی خەیاڵی. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێنزۆدایە؛ ژیانی شاهانەی سعوودیە هەڵدەبژێرێت، یان لە ئەوروپا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بەدیبهێنێت؟ لە مێرکاتۆی هاوینە بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button