دیکۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک بارسێلۆنای جێهێشتووە
بارسا لێکۆڵینەوە لە گرێبەستی سێ ئەستێرە دەکات

یاریگا –
بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان دەستپێکردووە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا زۆر ئارەزووی گواستنەوەی ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان دەکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، دیکۆ بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەم ماوەیەدا چەند جاریک سەردانی ئیتاڵیای کردووە و گفتوگۆی لەسەر گرێبەستەکەی باستۆنی کردووە.
🚨🔵🔴 Barcelona consider Alessandro Bastoni as their top target since months ago.
Deal will depend on negotiations with Inter; price tag has not been confirmed yet despite reports on €50m.
Bastoni, aware of Barça serious and concrete interest.
🎥🇮🇹 https://t.co/brxBsH2slX pic.twitter.com/8QXkKnZqDe
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 25, 2026
هاوکات هەفتەی رابردوو رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئاشکرای کردبوو قورسە داهاتووی باستۆنی لە ئیتاڵیا بێت، بەهۆی ئەوەی مووچەی ساڵانەکەی زیاترە لە پێنج ملیۆن یۆرۆ و یانەکان ناتوانن دابینی بکەن. لە چەند هەفتەی رابردوو چەند جووڵەیەک لە دەرەوەی ئیتاڵیا هەبووە، بریکارەکەی لە گرنگیپێدانی بارسێلۆنا ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام لە ئینگلتەراش چەند یانەیەک بیر لە گواستنەوەی دەکەنەوە، ئەگەر یاریزانەکە رەزامەندبێت.
ئینتەر لە رابردوودا بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە ئیتاڵییەکە داوای 70 ملیۆن یۆرۆی دەکرد، بەڵام ئەم نرخە چیدیکە واقعی نییە، ئێستا دەکریت ئینتەر گرێبەستێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ چەند پاداشتێک قبووڵ بکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، بارسێلۆنا پرسیاری ئیڤان ئێندیکا، بەرگریکاری یانەی رۆمای کردووە و چاوی لەسەر ئەو یاریزانەشە.
هەروەها بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات، بەڵام رۆخی بلانکۆس ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.
دەرفەتێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ ئینتەر بیر لە فرۆشتنی باستۆنی دەکاتەوە



