ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە کۆدەبێتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز هەڵوێستی خۆی روونکردووەتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە کۆدەبێتەوە.

ساشا تاڤیۆلێری رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر بەرپرسانی سعوودیە لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر کۆبوونەتەوە و ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئامادەیە ریال مەدرید جێبهێڵێت بەتایبەت ئەگەر هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ڤینی راستەوخۆ بەشداریی گفتوگۆکانی نەکردووە، بەڵکوو کۆمپانیەیەکی گەورەی سعوودیەی وەکوو نوێنەری خۆی راسپاردووە تاوەکوو گفتوگۆ لەسەر گرێبەستەکە بکات و وەزارەتی وەرزشی سعوودیەش بەشداریی گفتوگۆکانی کردووە.

لەلایەکی دیکە هەڵوێستی ریال مەدرید روونە، فلۆرێنتینۆ پێرێز چەند مانگێکە پاڵپشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینی دەکات، پێرێز دەیەوێت ڤینی بمێنێتەوە و بەزووترین کات گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ واژۆ بکەن و گفتوگۆی نێوانیان بەردەوامە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەستی ڤینییە و چارەنووسی بەندە لەسەر پەرەسەندنی دۆخی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی.

ڤینیسیۆس لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت، دوایکردووە مووچەی ساڵانەی لە ریال مەدرید بکرێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ریال مەدرید پێی وایە ئەو مووچەی جونیۆر داوای دەکات زۆرە و تاوەکوو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر؛ دوای ساڵێک دوایین پێشهاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چییە؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button