
یاریگا –
ریال مەدرید تووشی شەرمەزارییەکی گەورە بووەتەوە و دەرکەوتووە دەستەی پزیشکی یانەکە بە هەڵە پێکانی کیلیان ئێمباپێیان دەستنیشانکردووە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، شۆکێکی گەورە لە ریال مەدریدی داوە، کاتێک دەرکەوتووە پزیشکەکانی یانەکە پێکانێکی سەختی ئێمباپێیان بە هەڵە دەستنیشانکردووە، دوای ئەوەی پشکنینی MRIـیان بۆ کرددووە.
Kylian Mbappe’s knee injury was misdiagnosed after Real Madrid medical staff performed an MRI scan on the wrong leg back in December.
When no problem was found after a scan of his uninjured right knee, the 27-year-old featured in three games for Madrid before the mistake was… pic.twitter.com/DMWC5aLWAY
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) March 24, 2026
ئێمباپێ لە کانوونی یەکەمی رابردوودا لەگەڵ ریال مەدرید بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ تووشی پێکان بوو، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە گلەیی لە ستافی یانەکە کردووە و رایگەیاندووە ئازاری هەبووە، بەڵام لە هەڵەیەکی سەرسووڕهێنەردا، پزیشکەکان پشنینیان بۆ قاچی راستی یاریزانەکە کردووە و پێیان گوتووە دەتوانێت یاریی بکات و پێکانی نییە.
لەدوای ئەوە کیلیان لە سێ یارییدا 270 خولەک یارییکرد و تەنانەت ژمارە پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یەکسانکردووە کە 59 گۆڵ بوو لە ساڵێکدا، هەموو ئەوانە لە کاتێکدا بەشێک لە جومگەبەندی ئەژنۆی پچڕابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە، کاتێک کیلیان لە دوای پشووی سەری ساڵ گەڕایەوە راهێنانەکانی ریال مەدرید، یاریزانەکە هەستی بە ئازار دەکرد و پزیشکەکانی یانەکەی لێ ئاگادارکردەوە، رۆژێک دواتر، یانەی شاهانە دوایین پەرەسەندنی سەبارەت بە پێکانەکەی راگەیاند و بڵاویکردەوە پێکانەکەی پێویستی بە نەشتەرگەری نییە. بەڵام دواتر کیلیان لە یارییکردن وەستا، سەردانی پاریسی کرد بە یاوەری ستافی پزیشکی ریال مەدرید راوێژی بە پزیشکێکی ناوداری فەڕەنسا کرد، دەرکەوت بە هەڵە پشکنین بۆ قاچی تەندروستەکەی یاریزانەکە کراوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، زۆربوونی پێکانی یاریزانانی مێرەنگی، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکەی نیگەران کردووە و راستەوخۆ چەندین پزیشکی یانەکەی دەرکردووە، راستەوخۆ دکتۆر نیکۆ میهیک گەڕێندراوەتەوە بۆ پۆستی بەرپرسی دەستەی پزیشکی یانەکە کە دوو ساڵ لەمەوبەر دوورخرابووەوە، هەروەها گەڕانەوەی ئانتۆنیۆ پینتوسیش بەشێک بووە لەو چاکسازییەی پێرێز.
ئاتلێتیک لە زاری سەرچاوەیەکی نێو راهێنانەکانی ریال مەدرید ئەوەشی ئاشکرایکردووە، ئەژنۆی ئێمباپێ زۆر بەهێز بووە و بەردەوام ئازاری نەبووە، هەندێک رۆژ هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام هەندێک رۆژ هەستی بە ئازاری زۆر کردووە، بۆیە پزیشکانی یانەکە پێیان وایە یاریکردنی مەترسی دروستناکات.
ئێمباپێ لەم وەرزەدا بەشداری لە 35 یاریی كردووە و توانیویەتی 38 گۆڵ بكات و 6 گۆڵیش درووستبكات، لەلایەن هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بۆ دوو یاریی دۆستانەی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەكانی بەڕازیل و كۆڵۆمبیا بانگهێشتكراوە.
نهێنییەكی مەترسیدار؛ ریال مەدرید هەڵەی لە دەستنیشانكردنی پێكانەكەی ئێمباپێ كردووە



