ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدرێ

Yariga App

یاریگا –

چاکبوونەوەی فرێنکی دی یۆنگ لە پێکانەکەی لەوە زیاتر دەخایەنێت تا گەڕانەوەی تەواوەتی وەک لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا.

دی یۆنگ لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو لە ماسوولکەی پشتەوەی رانیدا پێکانی بۆ دروسبوو  کە بەهۆیەوە چەند یارییەک لە پێکهاتەکەی هانزی فلیک دوورکەوتووەتەوە، لە جێگەکەشی سوود لە تواناکانی مارک بێرناڵ وەردەگیردرێت.

وا چاوەڕواندەکرا ئەستێرە هۆڵەندییەکە دوای یاریی هەڵبژاردەکان کە سەرەتای مانگی داهاتوو دەکات، بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی بارسا، بەڵام زانیارییە نوێیەکان هەواڵی جیاوازتریان بڵاوکردووەتەوە.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە وەرزشییەکان، لەنێویاندا موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دی یۆنگ بۆ یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کە 8ی مانگی داهاتوو دەکات، ئامادە نابێت.

لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە پرۆسەی چاکبوونەوەکەی لەوە زیاتری ویستووە وەک چاوەڕوان دەکرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button