
یاریگا –
ئەستێرەیەکی بەڕازیل لە میانی راهێنانەکانیدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دووچاری پێکان هاتووە.
سامبا لە رۆژنانی داهاتوودا لە دوو یاریی دۆستانەی ئامادەکارییدا بۆ مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و کرواتیا دەبێتەوە کە چەند رۆژێکە کارلۆ ئانچێلۆتی بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشکتکراوەکانی بۆ ئەو دوو یارییە راگەیاندووە.
فەرمی؛ ئانچێلۆتی پێکهاتە بانگهێشتکراوەکەی راگەیاند و شۆکی تێدایە بۆ هاندەرانی سامبا
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گلۆبۆی بەڕازیلی، مارکیۆس لە راهێنانەکانی ئەمڕۆیدا لەگەڵ تیمەکە هەستی بە ئازار کردووە و رەنگە بۆ یارییەکەی فەڕەنسا دووربکەوێتەوە.
سەرچاوەکە لە وردەکاریی زانیارییەکانیدا نووسیویەتی کە کاپتنەکەی سامبا لە گەرمەی راهێنانەکاندا چەند جارێک قسەی لەگەڵ دەستەی پزیشکیدا کردووە و ئاماژەی بە بەشی پشتەوەی رانی کردووە.
‼️🚨UPDATE: Marquinhos may miss Brazil’s match against France national team due to discomfort. 💣
During training, he reportedly spoke with the medical staff and pointed to the back of his thigh.
[@geglobo] pic.twitter.com/1YTkHwNAHz
— MatchDay Central (@MatchDCentral) March 24, 2026
هێشتا هیچشتێ بەفەرمی لەبارەی بەشداریکردن یان نەکردنی بەرگریکارە بەئەزموونەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی یاخود پاریس سانجێرمانەوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کەڵەشێرەکان رانەگەیەندراوە کە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر 23:00 لەنێو یاریگای گیلیت لە شاری بۆستنی ئەمریکا بەیەکدەگەن.



