ئه‌مریکاگرنگترینیاریگا

تەواو؛ چارەنووسی نێیمار بۆ مۆندیال یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی بانگهێشنەکردنەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ دوو یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی بۆ جامی جیهانی بەردەوامیی هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا چارەنووسی ئەستێرەکە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە یەکلایی کرایەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کارلۆ ئانچێلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەر فەڕەنسا و کرواتیا بڵاوکردەوە بەڵام نێیماری تێدا نەبوو، دواتر یاریزانەکە لای خۆیەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و سەرنجی خۆی ئاشکراکرد.

ئەستێرەیەکی بەڕازیلی: ئەمە کۆتا مۆندیالی من دەبێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە CNN بڵاویکردووەتەوە، ئێستا دەرگای بەشداریکردن لە مۆندیالەکە بەتەواوەتی بە رووی نێیماردا دخراوە، ئەوەش بەهۆی کۆتا لێدوانەکانی ئەو یاریزانە کە پشێوی خستووەتە نێو یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە بەرپرسانی تۆپی پێی بەڕازیل کۆمێنتەکانی نێیمار وەک هەوڵێک دەبینن بۆ کاریگەریی دروستکردن لەسەر رای گشتی و پەرتبوونی نێوان پێکهاتەی هەڵبژاردەکە و دەستەی راهێنەرانی سامبا.

بابەتی زیاتر

Back to top button