مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێت؛ گرێبەستێکی خەیاڵی ئامادە دەکات

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد چاوی خستووەتە سەر جێگرەوەیەکی درێژخایەن بۆ برونۆ فێرناندێز و گرێبەستێکی خەیاڵی ئامادە دەکات.
بەگوێرەی رۆژنامەنووسی خۆسێ ئالڤارێز هایا، مانچێستەر یونایتد خۆی ئامادەکردووە فێرمین لۆپێزی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بە گرێبەستێکی گەورە بباتە ریزەکانی یانەکەوە. فێرمین کە بەرهەمی لاماسیایە بووەتە بەشێکی کاریگەر لە پڕۆژەکەی هانزی فلیک و بەشێوەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی تیمەکەی یاریی دەکات.
لاوە 22 ساڵییەکە بە راکردنی لە کاتی گونجاو بۆ نێو هێڵی سزای تیمی بەرامبەر و لێدانی دوور مەودا بەناوبانگە، لە کۆی 39 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان راستەوخۆ بەشداریی لە 28 گۆڵ کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 16 گۆڵیشی دروستکردووە.
لۆپێز هاوینی رابردوو جێگەی سەرنجی چێڵسی بوو، بەڵام بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2031 لەگەڵ یانەکەی درێژ بکاتەوە. سەرەڕای ئەوەش بارسێلۆنا کە تەواو دژی رۆیشتنی نییە، ئەویش بە هۆکاری ئەو قەیرانە داراییەی یانەکە تێیدایە و پێویستیان بۆ بەهێزکردنی هێڵی دواوەی تیمەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینە لە گواستنەوەی فێرمین لۆپێز خەرج بکات، بەڵام روون نییە ئاخۆ ئەو بڕە پارەیە بۆ قایلکردنی بارسێلۆنا بەس دەبێت یان نا.
🚨 EXCLUSIVA @10JoseAlvarez | Los FICHAJES QUE QUIERE el BARÇA.
👀 “Bastoni, Grimaldo y Jan Virgili”. pic.twitter.com/Nt89Xdgw6F
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) March 24, 2026



