
یاریگا –
نیکۆ شڵۆتێربێرک و بۆڕووسیا دۆرتمۆند لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە، شلۆتێربێرک و دۆرتمۆند لەسەر سەرجەم مەرجەکان رێککەوتن و گرێبەستی نێوانیان تاوەکوو ساڵی 2031 درێژ دەکەنەوە.
🚨 The terms of the contract between Borussia Dortmund and Nico Schlotterbeck have been almost entirely agreed.
— BVB Newsblog (@bvbnewsblog) March 24, 2026
رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکە، شلۆتێربێرک ساڵانە 14 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی دۆرتمۆند زۆرترین مووچە وەربگرێت.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لە گرێبەستە نوێیەکەی شلۆتێربێرک لەگەڵ دۆرتمۆند مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ دانراوە و هەر یانەیەک لە ساڵی 2027 ئەو بڕە پارەیە بدات دەتوانێت تواناکانی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بۆ خۆی بەدەستبهێنێت.
شلۆتێربێرک تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 154 یاریی بە درێسی زەردپۆشەکانی دۆرتمۆند کردووە، لەو ژمارە یارییە 10 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.



