کوردستانگرنگترین

شەهید رامین عادل دامەزرێنەری دەستەی هاندەرانی هۆڵەندا لە کوردستان بوو

"شەهید نامرن، وان لە دڵی میللەتدا دەژین"

Yariga App

یاریگا –

شەهید رامین عادل، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەهیدبوو دامەزرێنەری دەستەی هاندەرانی هۆڵەندا لە کوردستان بوو.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو: بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 24ـی ئاداری 2026 لە دوو هێرشی جیاواز دا، بارەگایەکی فیرقەی 7ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فرقەی 5ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە، بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی 6 موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

شەهید رامین عادل یەکێک بوو لەو پێشمەرگە قارەمانانەی لەو هێرشەدا شەهید بوو، شەهید رامین دامەزرێنەری دەستەی هاندەرانی هۆڵەندا لە کوردستان و دامەزرێنەری پەیجی هاندەرانی هۆڵەندا لە کوردستان بوو، کە دەستەکە لە هاوینی 2017 دامەزراوە.

شەهید رامین لەپاڵ ئەرکە پیرۆزەکەی خۆی هاندەرێکی گەورەی تۆپی پێ و بەتایبەت هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button